سێ بومەلەرزە لە باشورى کوردستان روویدا

کەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە لە سنورى پارێزگاکانى دهۆک و کەرکوک روویاندا.

بەگوێرەى راگەیەندراوى کەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق، بومەلەرزەى یەکەم کاتژمێر 12:33ى بەرەبەیان بە گوڕى 3.1 پلەى رێختەر بە دوورى 33 کیلۆمەتر لە باکورى رۆژهەڵاتى ناوەندى پارێزگاى دهۆک روویدا.

بومەلەرزەى دووەم کاتژمێر 12:43 بە گوڕى 4.7 پلەى رێختەر بە دوورى 20 کیلۆمەتر لە باکورى رۆژهەڵاتى دوزخورماتوو روویدا، دوزخورماتوو دەکەوێتە سنورى پارێزگاى سەلاحەدین، بەڵام کەشناسی و بومەلەرزەزانى عێراق چەقى بومەلەرزەکەى بە سنورى کەرکوک دیاریکردووە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى کەشناسى و بومەلەرزەکانى عێراق، بومەلەرزەى سێیەم کاتژمێر 12:44 بە گوڕى 4.6 پلەى رێختەر بە دوورى 44 کیلۆمەتر لە باکورى رۆژهەڵاتى ناوەندى پارێزگاى دهۆک روویدا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button