دیمەنی زیانەکانی بومەلەرزەکەی مەغریب ببینە

زووم:

دیمەنى ئەم بانگبێژە و بانگدانى لەو شوێنەدا وێنای گەورەیی زیانى بومەلەرزەکەى مەغریب نیشان دەدات

بومەلەرزەکە، مەراکیش و دەورەوبەرەکەى هەژاند، کە کەم شوێن هەیە زیانى بەرنەکەوتبێت.

تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانى دوو هەزار و 12 کەس پشتڕاستکراوەتەوە، دوو هەزار و 59 کەسیش بریندارن، کە بەشێکى بریندارەکان شەڕ لەگەڵ ماوەنەوە لە ژیان دەکەن.

تیمەکانى فریاگوزاری بەدەوامن لە هەڵدانەوەى داروپەردووى باڵەخانە رووخاوەکان بۆ رزگارکردنى ئەوانەى لەژێر داروپەردووەکاندان.

گوندەکان و ناوچە شاخاوییەکانى مەراکیش بوو، زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، هەندێک لەو گوندانە دارى بەسەر بەردییەوە نەماوە.

بەشێکیان هێشتا دەستى تیمەکانى فریاگوزارى پێنەگەیشتووە، ئەوانەى رزگاربوون بە گوێدرێژ تەرمى کەسوکار و هاوڕێکانیان دەگوازنەوە.

تیمەکانى فریاگوزارى مەغریب شەکەت و ماندوون، سوپا هاوکاریان دەکات لە پاککردنەوەى رێگەکانى گوندەکان و بەهاناوەچوونى لێقەوماوان.

زۆرێک لە وڵاتان ئامادەیی هاوکارییان بۆ مەغریب دەربڕیوە و دەستیان بە ناردنى کۆمەک بۆ خەڵکە زیانبەرکەوتووەکە کردووە. باڵیۆزخانەى فەرەنسا و ئەوورپا لە مەغریب ناوەندى کۆکردنەوەى هاوکارییان کردووەتەوە، بۆ ئەوانەى دەیانەوێت لە وڵاتەکانیانەوە هاوکارى خەڵکە لێقەوماوەکان بکەن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button