رۆژنامەکان: جەنگی ژمارەکان لەنێوان هەولێر و بەغداد باڵی بەسەر دۆخەکەدا کێشاوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 10ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • بڕیارەکەی دادگای پاریس و ناچارکردنى تورکیا بە پێبژاردنى 1.4 ملیار دۆلار کارتێکی فشارە لەسەر ئەنقەرە بۆ راگرتنى بۆردومانەکان و گرتنەوەى ئاو
  • حەلبووسی لیژنەی ئاسایشى پەرلەمانی راسپارد لە رووداوەکانی کەرکوک بکۆڵنەوە
  • عێراق و ناتۆ گفتوگۆ لەسەر راهێنانی دەزگا ئەمنییەکان  دەکەن

شەرقولئەوسەت

  • سوپاى پاسدارانی ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کوردستان دەکات
  • سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق بۆ کاتێکی گونجاو دواخراوە
  • لوتکەی  G20 ناکۆکییەکان تێدەپەڕێنێت

قودسی عەرەبی

  • حیزبەکەی بارزانی سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ کەرکوک
  • هەسەدە دوای جەنگی لەگەڵ هۆزەکان، پەیکەرى ئەنجومەنی سەربازی و مەدەنی دێرەزوور دادەرێژێتەوە
  • ئەو رۆژنامەنووسەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ خێزانی ژینا ئەنجامدابوو دەڵێت، لە زیندان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەرم

زەمان

  • جەنگی ژمارەکان لەنێوان بەغداد و هەولێر باڵی بەسەر دۆخەکەدا کێشاوە
  • لە هەرێمى کوردستان ترس لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەیە
  • دوو گەشتیار لە عێراق دەستگیرکران کە 97 کارتی ئەلیکترۆنیان پێبووە بۆ بە قاچاخبردنی دۆلار

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تایمز

  • سەربارى ترس و تۆقاندن لەلایەن ئێرانەوە، هێشتا هیوایەک هەیە بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان لە ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینیدا
  • لێکۆڵەرێکی پەرلەمانی بەریتانیا بە تۆمەتى سیخوڕیکردن بۆ چین دەستگیرکرا
  • گیانلەدەستدان بەهۆى بومەلەرزەکەی مەغریب زیاتر لە دوو هەزار کەسى تێپەڕاند

واشنتن پۆست

  • هێزەکانی رووسیا ئەزموونیان لە هەڵەکانى رابردوو وەرگرتووە و دوای سێ مانگ لە دەستپێکردنی هێرشى پێچەوانەى ئۆکراین، توانیویانە لە شوێنی خۆیاندا بمێننەوە
  • پاش گیانلەدەستدانى زیاتر لە دوو هەزار کەس بەهۆى بومەلەرزەکەى مەغریبەوە، تیمەکانی رزگارکردن خەریکە بێهیوادەبن لە گەڕان بەدوای زیندووان لە ژێر داروپەردووەکاندا
  • لە لوتکەی G20دا جۆ بایدن پرۆژەیەک رادەگەیەنێت کە لەرێگەی رێرەوێکەوە هیندستان بە ئەمریکاوە دەبەستێتەوە

سەندەی چاینە مۆرنین پۆست

  • شی جینپینگی سەرۆکی چین دەستپێکردنى سەردەمێکی تازەى پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکور بەرزدەنرخێنێت
  • بەهۆی مەترسی داڕمانی زەوییەوە، بەشێک لە دانیشتووانى ناوچەیەکی دەوڵەمەندی هۆنک کۆنگ ماڵەکانیان چۆڵدەکەن
  • کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و کەنەدا بە هاوبەشی لە گەرووی تایوان مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدەدەن

عەرەب نیوز

  • سعودییە رێککەوتنێک واژۆدەکات کە تایبەتە بە دروستکردنی رێڕەوێک لەنێوان هیندستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا
  • سعودییە سەرەخۆشی لە پاشای مەغریب دەکات بە بۆنەی رووداوی بومەلەرزەکەوە
  • بەهۆی سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە کامپی فەلەستینییەکان لە لوبنان سێ کەس کوژران

رۆژنامە فارسییەکان

ئێعتماد

  • یاسای باڵاپۆشی لە ئێران لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنى شارەزایانی رێبەری لە هاتووچۆدایە
  • پەرەسەندنى ناکۆکییەکانى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، ئێرانی لە نزیکبوونەوەی ئیسرائیل لە سنوورەکانی ترساندووە
  • قەیرانی مەعنەوییات لە ئێران رۆژ لەدواى رۆژ قوڵتر و بەهاکان کەمڕەنگتر دەبنەوە

ئەبرار

  • ئەندامێکى پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بۆ شەفافییەت و چاکسازی لە کاروباری حکومەت، پەرلەمان دەبێت لە خۆیەوە دەستپێبکات
  • شازادە محەمەد بن سەلمان لە کۆمپانیاکانی زاواکەی دۆنالد ترەمپدا‌ سەرمایەگوزاری دەکات
  • جموجۆڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ناتوانێت ئیسرائیل لە قەیرانە نێوخۆییەکانی رزگاربکات

کەیهان

  • ریفۆرمخوازەکانی ئێران بە پێچەوانەوە باسى سەرکەوتنە ئابوورییەکانی حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن
  • سەرۆککۆماری ئێران لە دیدارى لەگەڵ سەرۆکوەزیران ئەرمینیا گوتی “گۆڕینی جیۆپۆلەتیک و سنوورەکانی ناوچەکە بۆ ئێمە هێڵی سوورە”
  • ئۆکراین بۆ بەشداریکردن لە شەڕ، رێگە لە هەڵاتنى ژنان لە وڵات دەگرێت

جمهوری ئیسلامی

  • ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت “سەرۆککۆمار لە دەرکردنی مامۆستایانی زانکۆ و کۆچکردنیان بەرەو هەندەران بەرپرسیارە”
  • بومەلەرزەکەی مەغریب دووەمین گەورەترین بومەلەرزەی سەدەیە و جیا لە زیانی زۆری گیانی، تیایدا زۆرترین شوێنەواری مێژوویی لەنێوچوون
  • تەنها لە ساڵى رابردوودا چوار هەزار ناوەندی تەندروستی بێموڵەت لە ئێران داخراون

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button