نرخی برنج بەرزترین ئاستی لە 15 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد

نرخی برنج لە مانگی ئابدا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا دوای ئەوەی هیندستان هەناردەکردنی برنجی سنووردارکرد، ئەوەش بەپێی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان  (فاو).

لە بەرامبەردا، نرخی ماددە خۆراکییەکان بە شێوەیەکی گشتی لە جیهاندا دابەزی، ئەوەش بەهۆی هەرزانبوونی نرخی دانەوێڵە و زەیتی رووەکی و شیرەمەنییەکان.

رێکخراوی فاو لە راپۆرتی مانگانەیدا دەڵێت، لە مانگی ئابدا نرخی برنج بە ڕێژەی 9.8% بەرزبووەتەوە بەراورد بە مانگی حوزەیران، ئەوەش بەهۆی سنووردارکردنی هەناردەی برنج لەلایەن هیندستانەوە کە گەورەترین هەناردەکاریەتی.

برنج خۆراکێکی سەرەکییە لە جیهان و لەدوای پەتای کۆرۆناوە و چڕبوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و زۆربوونی وشکەساڵی، نرخەکەی زیادی کرد.

تەموزی رابردوو، هیندستان قەدەغەی خستەسەر هەناردەرکردنی برنجی نابەسمەتی بۆ راگرتنی هاوسەنگی و هەڵئاوسانی برنج لە ناوخۆدا و دابەزاندنی نرخەکەی، ئەوەش بەپێی وەزارەتی کاروباری بەکارهێنان و خواردنی هیندستان.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بڕیارێکی هیندستان نرخی برنج لە جیهاندا بەرزدەکاتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button