تاوەکو ئەردۆغان سەردانی عێراق نەکات هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێ ناکاتەوە

                                                     رۆژنامە عەرەبییەکان

زەمان

  • سووریا: شەڕ لە دەیرەزوور وەستا و میحوەری مینبەجیش گڕ دەگرێت
  • بلینکین بە هاوکاری یەک ملیار دۆلارەوە لە ئۆکراینە.. ١٦ کەسیش بەهۆی بۆردومانی رووسیاوە کوژران
  • 2023 گەرمترین ساڵ بوو لە مێژوودا.گۆتیرێش: داڕمانی کەشوهەوا دەستیپێکرد

قودس

  • تاوەکو ئەردۆغان سەردانی عێراق نەکات هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێ ناکاتەوە
  • عێراق: 22 ملیۆن کەس لە یادی “ئەربەعین”دا سەردانی کەربەلایان کردووە.. سودانی سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات
  •  سزای ئەمریکا بۆ سەر براکای “حمێدتی” بەهۆی رۆڵی لە کۆمەڵکوژییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی

شەرقولئەوسەت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت
  • ئەنتۆنی گۆتیرێش: دارووخانی کەشوهەوا دەستیپێکرد
  • ئیسرائیل هەڕەشەی داخستنی قوتابخانەکانی قودس دەکات

عەرەب

  • ئێران گوێنادات بە سعودییە و هەڕەشە لە ئەردەن دەکات
  • سوپای سودان جیاوازی ناکات لە نێوان خەڵکی مەدەنی و سەربازەکاندا.
  • فشارە داراییەکان پاڵ بە قاهیرە دەنێت بۆ فراوانکردنی قەرزەکان

 

                                              رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • تیرۆریستێکی گومانلێکراو لە زیندانێکی لەندەن خۆی بەژێر بارهەڵگرێکدا هەڵدەواسێت و رادەکات، ئەمەش ئاسایشی زیندانەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە
  • لەگەڵ بەڕێوەچونی لوتکەی G20 لە وڵاتەکەیدا، ناریندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستان رەخنە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت بەهۆی ئەوەی شکستیانهێناوە لە روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا
  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک ئامێرە مۆدێرنەکانی تەکنەلۆژیا لەنێو ماڵەکانماندا سیخوڕیمان بەسەردا دەکەن و زانیاری زۆرمان لەبارەوە کۆدەکەنەوە

ژاپۆن تایمز

  • ئەو تۆمەتبارەی کە لە مانگی نیساندا هەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانیدا، دادگایی کرا و تۆمەتەکەی بەسەردا ساغکرایەوە
  • لەدوای ناکۆکییەکانیان لەسەر بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ناو دەریا، چین و ژاپۆن یەکەم گفتوگۆیان ئەنجامدا
  • ئەمریکا لەڕێگەی ستراتیژێکی درۆنی توندی سەربەخۆوە بەرەنگاری چین دەبێتەوە لە دورگەی تایواندا

واشنتن پۆست

  • جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی پێشوی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە و هەڵکۆڵینی 4 ملیۆن هێکتار زەوی لە جەمسەری باکوری گۆی زەوی لە ویلایەتی ئەلاسکای وڵاتەکەی قەدەغەدەکات
  • بەگوێرەی چەند دۆزینەوەیەک، پاکستان چەقی ئەو مەترسییە تەندروستییانەیە کە بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە روبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە
  • ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنی یەک ملیار دۆلار هاوکاری دیکە بە ئۆکراین دەدات

عەرەب نیوز

  • سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند تێڕوانینیان بۆ ئابووری سعودیە ئەرێنییە و دۆخی دارایی وڵاتەکە بەهێزە
  • بەهۆی روخانی باڵەخانەیەکی دیکە لە میسر چوار کەس گیانیان لەدەستدا
  • بەهۆی هێرشێکی روسیا بۆ سەر مارکێتێکی ئۆکراین دوێنێ ئێوارە 17 کەس کوژران

هەواڵی زیاتر

Back to top button