عێراق داوا لە هۆڵەندا دەکات لە لیستی وڵاتانی “زۆر مەترسیدار” بسڕێتەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

 

شەرقئەوسەت

  • فەرماندەی هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە سودان: ئەوەی جەنگی دەستپێکرد کۆتایشی پێ دەهێنێت
  • ژاپۆن 90% پشت بە نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستێت
  • ئەمریکا نیگەرانە لە بڵاوبوونەوەی ڤاگنەر لە ئەفریقا

قودسی عەرەبی

  • عێراق داوا لە هۆڵەندا دەکات لە لیستی وڵاتانی “زۆر مەترسیدار” بسڕێتەوە
  • سەرۆکی میسر هۆشداری دەدات لە ئەنجامدانی شۆڕش و زۆری لەدایکبوون
  • بڕیارە 2025 یەکەم هەڵبژاردنی دوای کودەتا لە میانمار ئەنجام بدرێت

ئەلعەرەب

  • بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەى عەبدوڵاخور ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و کوەیتی زیندووکردەوە
  • پەرلەمانی کوەیت دژی حکومەت دەوەستێتەوە: نا بۆ چاودێری سەر ئینتەرنێت
  • سوریا تۆپێکی ئاگرە لە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا

عەرەبی ئەلجەدید

  • باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق؛ ژنێکی ئاسنین حوکمی بەغداد دەکات
  • بڕیارێکی ئیسرائیلی کەرتی پیشەسازی لە غەزە پەکخستووە و بێکاری زیادکردووە
  • روسیا پشت بە کۆریای باکور دەبەستێت بۆ پڕکردنەوەی کەمیی چەک و تەقەمەنی

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • ئەنجومەنی شاری بێرمینگهامی بەریتانیا وەک گەورەترین دەسەڵاتی خۆجێیی لە ئەوروپا موفلیسبوونی خۆی راگەیاند، بەهۆی نەمانی پارەی کاش
  • بەگوێرەی گەورەترین توێژینەوە، لەساڵی 1990ەوە نەخۆشی شێرپەنجە بەرێژەی %80 لەو کەسانەدا زیادیکردووە کە لەخوار تەمەنی 50 ساڵییەوەن
  • دوای تێکشکانی بەلەمەکەیان لەلایەن قرشێکەوە، سێ هاوڵاتی لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئوستراڵیا رزگارکران

واشنتن پۆست

  • لە زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بیمەی خزمەتگوزاریی سەلامەتی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی بەرچاو و لە هەندێک ویلایەت دوو هێندە بەرزبووەتەوە
  • یەکێک لە پلانداڕێژەرانی هێرشەکەی لایەنگرانی ترەمپ بۆسەر کاپیتۆل هۆڵ لە ساڵی 2021 بە 22 ساڵ زیندانیی سزادرا
  • بەهۆی ترس لە موشەکەکانی روسیا، لە شاری خارکێڤی ئۆکراین خوێندکاران لەژێر زەویدا دەستیان بە ساڵی نوێی خوێندن کرد

ژاپۆن تایمز

  • کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریاى باکور بۆ رێککەوتتنامەیەک لەبواری چەکدا سەردانی روسیا دەکات
  • تۆمەتبارێک لە ژاپۆن دانی بەوەدانا بە ئەنقەست ئاگریی لە باڵەخانەیەک بەرداوە کە لە ساڵی 2019 بووە هۆی گیانلەدەستدانی 36 کەس
  • دوای بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ نێو دەریا و قەدەغەی هاوردەی ماسی ژاپۆن لەلایەن چینەوە، تۆکیۆ وەک فشارێک بۆسەر چین بودجەی پیشەسازیی ماسی زیاد دەکات

عەرەب نیوز

  • هاوڵاتیانی کوردی عێراقی لەدژی پێنەدانی موچەکانیان لەلایەن بەغداوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
  • دوای درێژکردنەوەی ماوەی کەمیی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و روسیاوە، نرخی نەوت گەیشتە سەروی 90 دۆلار
  • بەهۆی ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی لوبنان کەسێک داویکردووە لەپێشدا نەخۆشەکەی ئەوان چارەسەر بکرێت و کەسێکی دیکەش ویستویەتی پارە نەدات، تەقەیان لە نەخۆشخانەکە کردووە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button