بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیجە ژێرئاوکەوت

"کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا"

زووم، ئاژانسەکان

ئەمڕۆ سێشەممە، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی فارماکۆنیسی کەناراوەکانی تورکیا لە ناو دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوت، بەهۆیەوە کۆچبەرێک گیانی لەدەستداوە و 14ی دیکەش رزگارکراون.

بەگوێرەی بەرپرسانی یۆنان، ئەوانەی کە رزگاریان بووە شەش ژن، سێ منداڵ و پێنج پیاو بوون و لە تورکیاوە بەمەبەستی کۆچکردن بە دەریای ئیجەدا بەڕێکەوتوون. سەرجەم رزگاربووەکان بەمەبەستی چارەسەریی و پشوودان گەیەنراونەتە دورگەی لۆرێس.

دەریای ئیجە بە رێرەوێکی سەرەکی کۆچبەرانی ئاسیا و ئەفریقا دادەنرێت بۆ ئەوروپا. بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، تەنها لەمساڵدا 15 هەزار کۆچبەر لەرێگەی وشکانی و ئاوییەوە گەیشتوونەتە یۆنان.

هاوکات بەگوێرەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی، تەنها لەمساڵدا 1800 کۆچبەر لە رێگای دەریای ناوەڕاستەوە گیانیان لەدەستداوە یان لە رێگادا بێسەروشوێن بوون.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button