مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمڕۆ 3ی تشرینی دووەمی 2022

شەرقولئەوست

  • جەختکردنەوە لەسەر نەگۆڕەکان و رەتکردنەوەی دەستێوەردانەکان..لوتکەی داهاتووی عەرەبی لە ریاز دەبێت
  • ئەمریکا ترسەکانی زیاد دەبێت بەرامبەر ئەگەری بەکارهێنانی چەکى ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە
  • بنیامین نەتەنیاهۆ لە رێگەی گەڕانەوەیە، بە حکومەتێکی بەهێزەوە

سەباح

  • لوتکەی عەرەبی پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات
  • وەزارەتی نەوتی عێراقی ئامادەیە بۆ دابینکردنی موشتەقاتی نەوت لە وەرزی زستاندا
  • داوایەکی پەرلەمانی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی قەزاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق

زەمان

  • بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی پارەی خزمە نزیکەکانی تۆمەتبارانی دۆسێی پارەی بارمتەی دەستەی باج
  • بەغداد دووبارە پشتگیری لە دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینی دەکاتەوە، لەگەڵ داواکردنی باشبوونی بارودۆخى پێنج دەوڵەت
  • فڕۆکەخانەی کەرکوک ئەمڕۆ یەکەم گەشتی بۆ ئیستەنبوڵ دەستپێدەکات

قودسی عەرەبی

  • کۆتایی لوتکەی عەرەبی،  پابەندبوون بە دەستپێشخەری ئاشتی و بانگەوازێک بۆ لێپرسینەوە لە ئیسرائیل
  • سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە رادەگەیەنێت
  • ئەمریکا گرەنتی داوە بە لوبنان، لەکاتی سەرکەوتنی نەتەنیاهۆ رێککەوتننامەی دیاریکردنی سنور بەردەوام دەبێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button