20 هەزار کەس لە خەڵکی ئۆکراین بەهۆی هێڕشەکانی روسیاوە کەمئەندام بوون

                                            رۆژنامە ئینگلیزییەکان

واشنتن پۆست

  • ئابوری چین رووی لە دابەزینە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکی زۆر کەمیان لەسەر جیهان هەبێت و گەشەسەندنی ئابوری جیهانی سەقامگیربێت
  • وەزیری بەرگریی ئۆکراین لەپۆستەکەی دورخرایەوە و زێلێنسکی کەسێک لە کەمینەی دورگەی کریمیا دەکاتە شوێنگرەوەی
  • بەهۆی ئاگرە گەورەکانی ئەم هاوینەوە دارستانە پاکیزەکان لە ئێستادا دیمەنی مانگ دەدەن

تایمز

  • لەگەڵ بەردەستبوونی دەرزی دابەزاندنی کێش لە بەریتانیا هۆشداریی دەدەرێت لە فرۆشتنی دەرزییەکە لە رێگەی ئۆنلاین و بەبێ رەچەتەی پزیشکی
  • حکومەتەکەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا تۆمەتباردەکرێت کە کێشەی کۆنکرێتی مەترسیدار و زیانلێکەوتووی قوتابخانەکانیان پینەکردووە
  • کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور پلانی هەیە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لەبارەی چەک بۆ شەڕی ئۆکراینەوە کۆببێتەوە

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • سەرۆکی چین بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هیندستان بەشداری لە لوتکەی G20 ناکات و لەبری خۆی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی لی چیانگ دەنێرێت
  • بەهۆی بەردەوامی زریانی ساوۆلا لە چین، قوتابخانەکانی هەرێمی هۆنگ کۆنگ بەشێوەیەکی رێکوپێک دەست بە ساڵی نوێی خوێندن ناکەنەوە
  • هۆنگ کۆنگ بەنیازە بۆ کاری هەماهەنگیی لەکەرتی بانکیدا میوانداریی ئیمارات و سعودیە بکات

 

عەرەب نیوز

  • هێزە کوردییەکانی سوریا سەربازەکانیان بۆ دامرکاندنەوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی سوریا رەوانە دەکەن
  • دوای شەش مانگ لە گەشتەکەی بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی، سوڵتان نەیادی کەشتیوانی ئیماراتی گەڕایەوە سەرزەوی
  • بەهۆی سەردانەکەی ئەردۆگان بۆلای پوتینی سەرۆکی روسیا هیوایەک بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی دانەوێڵە هاتووەتە ئاراوە

                                                رۆژنامە فارسییەکان

 

کەیهان

  • ئێران چاوەڕوانی گوتوێژەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ناوکی نابێت و کارلەسەر پووچەڵکردنەوەی کاریگەریی گەمارۆکان دەکات
  • بەرەنگاریی خەڵکی وڵاتانی ئەفریقیا دژ بە داگیرکاری، نیشانەی وریابوونیانە
  • هێزەکانی سوپای ئۆکراین کەمبوونەتەوە و حکومەت ناچارە لە نەخۆشەکان کەڵک وەربگرێت

ئەبرار

  • سەرۆکۆماری ئێران دەڵێت ئاساییبوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی دەستێوەردانی هەندێک لایەن لە وڵاتەکەی
  • هەر مامۆستایەکی زانکۆ باوەڕی بە بەهاکانی کۆماری ئیسلامی نەبێت، موچەی پێ نادرێت
  • شەپۆلی کۆچی ئێرانییەکان بۆ دەرەوەی وڵات، فڕۆکەوانەکانیشی گرتەوە

قودس

  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بۆ ئاوابوونی رێککەوتنی ناوکی، سیناریۆی ئامادەمان هەیە
  • لەسەر رێککەوتنی ناوکی ئێران، ئەمریکا ئیمتیازی بەم وڵاتە داوە و ئەوروپییەکان هاندەر بوون
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بەبێ‌ بەشداریی خەڵک بە هەڵەیەکی قەرەبوونەکراو دەزانێت

جمهووری ئیسلامی

  • باڵویزی پێشووی ئێران لە ئەڵمانیا بۆ دەربازبوونی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لەم دۆخە، بووژانەوەی رێککەوتنی ناوکی بە پێویست دەزانێت
  • 20 هەزار کەس لە خەڵکی ئۆکراین بەهۆی هێڕشەکانی روسیاوە کەمئەندام بوون
  • سەرۆککۆماری ئیران و باڵیۆزى تازەی سعودیە لە تاران کۆبوونەوە و باسیان لە پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان وڵاتەکانیان کرد

                                      رۆژنامە عەرەبییەکان

 

قودس

  • هەولێر: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی مەهزەلەیە
  • پوتین دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان: دوای هەڵگرتنی سزاکان لەسەر هەناردەکردنی رووسیا رێککەوتنی دانەوێڵە دەگێرینەوە
  • سوریا: شەڕ و پێکدادانەکان لەنیوان کوردەکان و عەرەبەکانی دێرەزوور 71 کوژراوی لێدەکەوێتەوە

شەرقولئەوسەت

هەسەدە کۆنترۆڵی شار و ناوچەکانی دێرەزوور دەکاتەوە
ئێران 500 رۆژە دیبلۆماتکارێکی ئەوروپی دەستبەسەرکردووە
نەتەوەیەکگرتووەکان داوای یەک ملیار دۆلار بۆ سودان دەکات

زەمان

  • ئەردۆغان پێشنیازی جێگرەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە رەتدەکاتەوە.. پوتین بارکردنی گەنم بەخۆڕای بۆ شەش وڵاتی ئەفریقا
  • بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ژنێک منداڵەکەی فرێدەداتە رووباری دیجلەوە
  • سوپای بەحرەین درۆنێک دەخاتە خوارەوە کە دەیویست ماددەی هۆشبەر بگوازێتەوە

 

عەرەب

عەبدولفەتاح بورهان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت وەک سەرۆکی سودان دیاری بکریت
نزیکبوونەوەی ئیسپانیا لە مەغریب هەنگاوێکی ستراتیژییە و گەڕانەوەی نییە
هەسەدە گرەو لەسەر ئەوەدەکات بە هێزی سەربازی دەتوانێت کۆتایی بە گرژییەکانی دێرەزوور بهێنێت

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button