رۆژنامەکان: کەرکوک گەڕاوەتەوە چوارگۆشەی پێکدادان

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 4ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • ئەمریکا نێوەندگیری دەکات لە رۆژهەڵاتی سوریا
  • کوردەکان لەبارەی کەرکوک دابەشبوون
  • سوپای پاسداران هۆشداریدەدات لە هێرشی ئەلکترۆنی لە ساڵیادی مەرگی ژینا  ئەمینى

قودسی عەرەبی

  • کەرکوک لە جەنگێکی ناوخۆ دەرباز بوو
  • روبەڕوبوونەوەی کورد و هۆزە عەرەبەکان پەلی کێشاوە بۆ گوندەکانى حەسەکە و رەققە و حەلەب
  • داوای ئارامبوونەوەی دۆخی کەرکوک دەکرێت، ئەیاد عەلاوی پێشنیاز دەکات هەڵبژاردن لەو پارێزگایە دوابخرێت

عەرەب

  • خواستی پارتی بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک سەری نەگرت
  • دەستی تورکیا وەک سوتەمەنی کاردەکات لەنێوان هۆزە عەرەبەکان و هەسەدە
  • عێراقییەکان پرۆژەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئێران وەک ئیستیفزاز دەبینن

عەرەبی جەدید

  • کەرکوک گەڕاوەتەوە چوارگۆشەی پێکدادان
  • هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاتۆتە سەر خەت و دەیەوێت جەنگی نێوان هەسەدە و هۆزە عەرەبەکان کۆتایی بێت
  • ئەردۆغان و پوتین گفتوگۆ دەکەن لەسەر دەستپێکردنەوەی رێککەوتننامەی هەناردەی گەنم

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • سەدان قوتابخانە لە بەریتانیا هێشتا بە داخراوی ماونەتەوە بەهۆی ئەوەی خراپی کوالیتی کۆنکرێتەکانیان مەترسی روخانی دروستکردووە
  • پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا خەریکە دەگاتە 900 کەس لە رۆژێکدا و رۆژی شەممە زیاتر لە 800 کەس پەڕیونەتەوە، کە زۆرترین ژمارەیە لەمساڵدا
  • بەشی تەندروستی دەروونی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا شکستیهێناوە و لە پێنج کەس تەنها یەکێکیان پێیان وایە کەرتەکە کارەکانی باش بەڕێوە دەبات

چاینە دەیلی

  • هەنگاوەکانی چین بۆ کرانەوەی وڵاتەکەی بەڕوی کۆمپانیا بیانییەکان، متمانەی بازاڕەکانی وڵاتەکەی لای ئەو کۆمپانیایانە زیاترکردووە
  • شارەزایانی سیاسەتی بیانی چین پێیانوایە هێشتا بۆشاییەک هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی چین و ئەمریکا و بە ئاڵۆز، بەڵام گرنگ ناوی دەبەن
  • کۆتایی ئەمسال هەرێمی شانگەهای چین کەشتی کارەبایی نمایشدەکات، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی نەوتیی

واشنتن پۆست

  • کۆگایەکی فرۆشتنی پێداویستی رۆژانە لە واشنتن بەهۆیی ئەو زیانە زۆرانەی لە ئەنجامی دزییەوە بەری کەوتووە، رێکاریی نوێ دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی دزیی لە رەفەکانی نەکرێت
  • کورتهێنانی بودجەی فیدراڵیی ئەمریکا لەمساڵدا دەبێتە دوو‌هێندە و بەهاکەی بە دوو ترلیۆن دۆلار دەخەمڵیندرێت
  • رێکخراوەکانی بەخێوکردنی منداڵان کارەکانیان لە ئۆکراین راگیراوە و منداڵانی بێ دایک و باوک لە دۆخێکی خراپدا جێهێڵراون

عەرەب نیوز

  • بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانی بەرە ناکۆکەکانی کۆچبەرانی ئەریتیریا لە ئیسرائیل، پۆلیسی ئەو وڵاتە روبەڕووی توندوتیژیی دەبنەوە
  • حوسییەکانی یەمەن دەڵێن موڵکوماڵی سەرۆکی پێشو عەلی عەبدوڵلا ساڵح دەفرۆشن بۆ ئەوەی موچەی کارمەندانی حکومەت بدەن
  • بەهۆی هێرشێکی موشەکیی لە خەرتومی پایتەختی سودان 20 هاوڵاتی کوژران کە دووانیان منداڵن

رۆژنامە فارسییەکان

جمهووری ئیسلامی

  • ئاڵۆزییەکانی کەرکوک پەیوەندی بە گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ شارەکە هەیە
  • خەڵکی نەیجەر داوای چوونەدەری هێزەکانی فەرەنسا لە وڵاتەکەیان دەکەن
  • رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت لەسەر “ئاراستەکردنی ئاڵۆزییەکان”ی ناوچەکە

شەهروەند

  • وەزیری دەرەوەی ئێران: گۆڕانکاری جێئۆپلۆتیک لە ناوچەکە قبووڵ ناکەین
  • هەزار و 824 کەس لە سوننە مەزهەبەکانی ئێران بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمانی وڵاتەکە ناویان تۆمارکراوە
  • بەرپرسی ناوەندی ئەربەعین لە ئێران دەڵێت، رێژەی زیارەتکەرانی وڵاتەکە بەراورد بە ساڵانی پێشوو 17٪ زیادی کردوە

ئەبرار

  • جۆ بایدن باس لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناوکی دەکات و ئێران دەڵێت بۆ ئەم بابەتە بەڵگەیەکی هاوبەشمان ئامادەیە
  • پرسی دەرکردنی مامۆستایان لە زانکۆکانی ئێران دەگاتە پەرلەمان و لیژنەی لێپرسینەوەی بۆ دیاری دەکرێ
  • دانوستانەکانی ئۆکراین و رووسیا بەبێ ئەمریکا جێبەجێ نابێ و ناگاتە ئاکام

شەرق

  • ئێران و تورکیا لە پەیوەندییەکانیان رازین و لەسەر دانیشتنێکی سێ لایەنەی لەگەڵ سعوودییە رێککەوتوون
  • چینی مامناوەندی لە ئێران هیوایەکی بە ژیان و داهاتوو نەماوە و پێشبینی دەکرێ بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکان کەم بێتەوە
  • دیاردەی چەکدانان لەنێو هێزەکانی رووسیا لە زیادبوون دایە و درێژەی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین بەداگیرکاری دەزانرێت

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button