سودانی ئامادەیە راستەوخۆ مووچەی مامۆستایانی هەرێم بنێرێت

یەکێتیی مامۆستایان لەگەڵ ئەوەدا نییە مووچەی مامۆستایان جیابکرێتەوە

سودانی ئامادەیە راستەوخۆ مووچەی مامۆستایانى هەرێم بنێرێت، بەڵام یەکێتی مامۆستایان رەتیانکردووەتەوە.

عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە زوومی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی رابردووى شاندێکی یەکێتی مامۆستایان و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا، سودانی ئامادەیی خۆی نیشانداوە کێشەی مامۆستایانی هەرێم چارەسەربکات و لەگەڵ مامۆستایانی عێراق مووچە وەربگرن، بەڵام شاندەکەی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ ئەو پێشنیازەدا نەبوون.

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گوتیشی، دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران وایکردووە تاوتوێی بایکۆت بکرێت، چونکە دواکەوتنی مووچە کاردانەوەی خراپی دەبێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button