پاش هەفتەیەک رێگەى نێوان هەولێر-کەرکوک کرایەوە

قەدەغەى هاتوچۆ لە کەرکوک کە بەهۆى خۆپیشاندانەکانى دوێنێوە راگەیەندرابوو هەڵگیرا و هاتوچۆکردن لە بازگەکان ئاسایی بووەتەوە، هاوکات رێگەى هەولێر-کەرکوک کە نزیکەى هەفتەیەک بوو لەلایەن خۆپیشاندەرانى عەرەبەوە داخرابوو، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ کرایەوە. راکان جبورى پارێزگارى بەوەکالەتى کەرکوکیش دەڵێت، پرسى رادەستکردنەوەى بارەگاى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button