رۆژنامەکان: بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات بە عێراق و دەڵێت ئابوریتان ناسکە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 3ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • تورکیا، کوردەکان تۆمەتبار دەکات بە زیادکردنی هەژمونیان بەسەر عەرەبەکانی رۆژهەڵاتی سوریا
  • کەرکوک دەکوڵێت و بارزانی هۆشداریدەدات لە فیتنە
  • هاکان فیدان لە ئێرانە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی نێوانیان

عەرەب

  • بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات بە عێراق: ئابوریتان ناسکە
  • پشتیوانانی بارزانی لە کەرکوک خۆپیشاندانیان کرد بۆ کردنەوەی رێگای هەولێر
  • شکستی سیاسەتی فەرەنسا لیستی کودەتاکان لە ئەفریقا زیاد دەکات

قودسی عەرەبی

  • پارتی بەرامبەر ناڕەزایەتیەکانی عەرەب و تورکمانەکان دەوەستێتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو کاری سیاسی لە کەرکوک
  • لە سەرەتای جەنگی سودانەوە 500 کەس بێ سەروشوێنن، لە نێویاندا 36 ژن
  • چەک ململانێ سیاسیەکان لە لیبیا یەکلا دەکاتەوە

عەرەبی جەدید

  • ململانێی هەسەدە و هۆزە عەرەبەکان، جەنگێکی کراوەیە
  • هێڵی ئاسنینی نێوان عێراق و ئێران مشتومڕی دروستکردووە
  • تینوێتی هەڕەشە لە دانیشتووانی پارێزگای دیوانیە دەکات

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێرڤەر

  • وەزیرانی پارتی پارێزگاران لەبری باشکردنی کوالێتی بینای قوتابخانەکانى بەریتانیا خەریکی کۆکردنەوەی پارەبوون کە ئێستا بەهۆی مەترسی رووخانیان دەیان هەزار خوێندکار نێردراونەتە ماڵەوە
  • فەرماندەیەکی سەربازیی ئۆکراین دەڵێت، بۆیەکەمجار لە هێرشی پێچەوانەی وڵاتەکەیدا هێڵەکانى بەرگریی رووسیایان بڕیوە
  • سەربارى دۆزینەوەی تەکنیکێکى تازە بۆ کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکانی پێست لە بەریتانیا، بەڵام هێشتا چارەسەری شێرپەنجەی پێست بەردەست نییە

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین یەکێک لە بەهێزترین زریانەکانی مێژووی خۆی تێپەڕاند، بەڵام هێشتا داروبەرد لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە.
  • شی جینپینگ سەرۆکی چین بەڵێندەدات کە کەرتی خزمەتگوزاریی کراوەتر بکات بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بازرگانیی و وەبەرهێنانی بیانی لە وڵاتەکەیدا
  • چین بەنیازە لەڕێگەی زیاتر هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئابووری وڵاتەکەی ببوژێنێتەوە

واشنتن پۆست

  • لە هەندێک شارۆچکەی ئەمریکا بەهۆی کەمی شۆفێری پاس خوێندکاران ناتوانن بڕۆن بۆ قوتابخانە
  • ئاگری دارستانەکانی وڵاتانی سەردەریای ناوەڕاست مەترسی خستووەتە سەر شێوازی ژیان لەو وڵاتانەدا
  • بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی تازەى هواوی لەلایەن چینەوە، نیگەرانی لای ئەمریکا دروستکردووە کە چۆن پەکین توانیویەتی خۆی لە سزا تەکنەلۆژییەکانی واشنتن دەرباز بکات

عەرەب نیوز

  • سەرباری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری سوەیدای باشووری سوریا، لایەنگران و دژبەرانی بەشار ئەسەد رووبەڕووی شەڕ و پێکدادان بوونەوە
  • بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سودان هەرێمی دارفور خەریکە وێران دەبێت
  • هەزاران کەس لە پایتەختی نایجەر گردبوونەوە و داوای رۆشتنە دەرەوەی حاکمی داگیرکاری فەرەنسایان کرد لە وڵاتەکەیاندا

رۆژنامە فارسییەکان

جمهووری ئیسلامی

  • هەژدە ملیۆن کەس لە ئێران بەهۆی کەمئاویی ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و گەورەترین قەیرانی ساڵانی داهاتووی وڵاتەکە ئاوە
  • بەنێوبژیوانیی پاشای عومان گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا لەبارەى رێککەوتنی ئەتۆمى دەستپێدەکاتەوە
  • چین دەڵێت، ئەمریکا هێڵی سووری تێپەڕاندووە و ئەمە لێکەوتەی مەرگهێنەری دەبێت

شەهروەند

  • ئەڕبەعینی ئەمساڵ تەواو جیاواز بوو، سێ ملیۆن و 350 هەزار زیارەتکار لە سنوورەکانی ئێرانەوە بەرەو کەربەلا رۆیشتوون
  • کۆشکی سپی ئامادەی لێپرسینەوە لە سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە دەبێت
  • ئەمریکا یۆرانیۆم دەداتە ئۆکراین و هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکە دەدات

قودس

  • هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا دەگاتە تاران و تەوەری دانیشتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئاسایشی ناوچەکە دەبێت
  • بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق دروستکردنى رێگای ئاسنینی شەڵەمچە بۆ بەسرە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
  • زایونیزمەکان گەیشتوونە کۆتایی و لە کەڵک کەوتوون

شەرق

  • کودەتاکانی ئەفریقیا سەنگى فەرانسایان لە هاوکێشە سیاسییەکاندا دابەزاندووە
  • سودانی: رێگای ئاسنینی شەڵەمچە بۆ بەسڕە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی عێراق و دۆخی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە سەقامگیر دەکات
  • رووسیا روو لە شکانە و دەستی گفتوگۆ بەرەو ئۆکراین درێژ دەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button