پشکی هەرێمى کوردستان لە بودجەی عێراق سڕکراوە تاوەکو کاتێکی نادیار

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 2ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • واشنتن پێشوازی لە بڕیارەکەی عێراق بۆ سزادانی هاوڵاتییەکى ئەمریکی دەکات
  • ئێران هۆشداریدەدات لە داخرانی سنورەکانی سوریا-عێراق
  • هەسەدە دیمەشق تۆمەتبار دەکات بە هەڵگیرساندنی “فیتنە” لە دێرەزور

قودسی عەرەب

  • لە روبەڕوبوونەوەی کورد و عەرەب لە رۆژهەڵاتی سوریا 50 کەس کوژراون
  • بافڵ تاڵەبانی دەڵێت قوڵایی ستراتیژی کورد لە بەغدادە
  • عێراق گەڕانەوەی 179 ئێزیدی بۆ شەنگال راگەیاند

عەرەب

  • عێراق و تورکیا گەیشتوونەتە قۆناغی نەوت بەرامبەر ئاو
  • پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق سڕکراوە تاوەکو کاتێکی نادیار
  • تونس و ئیتاڵیا دژ بەو باندانەی خەڵک دەگوازنەوە بۆ ئەوروپا بە نایاسایی رێککەوتن

عەرەبی جەدید

  • جەنگی دێرەزور، لە نێوان هەسەدە و خێڵە عەرەبەکان گەورەتر دەبێت
  • دیارنیە ئایا بەغداد رێککەوتنەکەی لەگەڵ تاران جێبەجێدەکات بۆ چەککردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێم
  • عێراق بێبەشکراوە لە مافە ئاوییەکانی

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەڕێوەبەری بەشێک لە قوتابخانە کۆنەکانی بەریتانیا بەهۆی مەترسی روخانی باڵەخانەکانیان پێشبڕکێ دەکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنێک بۆ خوێندکارەکانیان کە ژمارەیان دەیان هەزارە.
  • وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا سەرپێچی یاساکانی دادگای باڵای وڵاتەکەی دەکات بەهۆی ئەوەی 100 منداڵی پەناخوازی لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێکردووە.
  • دوای ئاگرەکەی باشوری ئەفریقا کە 74 کەس گیانیان لەدەستدا، کەسوکاری قوربانیان بەهۆی بەدەمەوەنەهاتینیان توڕەن لە حکومەت.

ژاپۆن تایمز

  • سەرۆکی چین بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ هیندستان بەشداری لە لوتکەی G20 ناکات کە لەم هەفتەیەدا لە نیودەلهی بەڕێودەچێت.
  • دوای بەردانەوەی ئاوی پیسبووی وێستگە ئەتۆمییەکان، گەشتیارە چینییەکان بەردەوامن لە خواردنە دەریاییەکانی ژاپۆن، لەکاتێکدا هاوردەیان لەلایەن چینەوە قەدەغەکراوە
  • لەنێوان مانگی حوزەیران و ئابدا، کەشناسی ژاپۆن گەرمترین پلەکانی گەرمای مێژووی وڵاتەکەی تۆماکردووە

واشنتن پۆست

  • سەرەڕای تەحەدداکانی چین لە ناوچەکەدا، ئەمریکا و ڤێتانام، کە لەپێشدا دوژمنی یەکتریی بوون، پەیوەندییە ئابوری و تەکنەلۆژییەکانیان بەهێزدەکەن
  • بەهۆی زریانە بەهێزەکەی فلۆریداوە، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریا کاریگەریی وێرانتری لەسەر ناوچەکە دروستکردووە
  • پۆلیسی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا ڤیدیۆی ساتی کوشتنی ژنێکی رەشپێستی دووگیان و منداڵەکەی ناوسکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکرابوو

عەرەب نیوز

  • خۆپیشاندەرانی شاری سوەیدای باشوری سوریا بەهۆی خراپی ئابوریی وڵاتەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەشار ئەسەد دەکەن
  • وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت دەنگدانی سەرۆکایەتی لوبنان پرسێکی ناوخۆیی وڵاتەکەیە و رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی دەستێوەردان بکات لەو پرسەدا
  • بەهۆی بەسەربازکردنی منداڵان لە سودان، پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە زیانی درێژخایەن بە کۆمەڵگای ئەو وڵاتە دەگەیەنێت

رۆژنامە فارسییەکان

ئافتاب

  • پێشنوێژی هەینی لە تاران: گرفتی بنەڕەتیی ئێران، بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنییەکانە
  • دەیانەوێت رێککەوتنێک بەسەر پوتیندا بسەپێنن، کە جیاوازییەکی لەگەڵ شکست و دۆڕاندن نییە
  • زێلێنسکی: بە چەکی دوورهاوێژ هێرشمان کردە سەر شوێنێک بە دووریی 700 کیلۆمەتر

ئەبرار

  • سەرجەم کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە پشکنینی بیروباوەڕیان بۆ دەکرێت و جیابیران دەردەکرێن
  • ئێران تووشی قەیرانی حەشمیمەت هاتووە و لەم پێوەندییەدا کەس خۆی بە بەرپرسیار نازانێت
  • خەڵک ناچنە مزگەوتەکان و لە پارکەکان نوێژی جەماعەت دەکەن

ئیتڵاعات

  • وەزیری دەرەوەی ئێران: لە چوارچێوەی ئامانجەکانمان لە دەرفەتەکان کەڵک وەردەگرین
  • نەوەی خومەینی: بەبێ ‌پشتیوانیی خەڵک، تێپەڕبوون لە قەیرانەکان نایەتەدی
  • هەڵسوکەوتی حکومەت لەگەڵ زانکۆکان دواکەوتوویی لێدەکەوێتەوە

 

کەیهان

  • دزینی چەک لەنێو هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل بووەتە دیاردە
  • شۆڕشێکی گەورە لە کێشوەری ئەفریقا دەستیپێکردوە و جێی بە پێگەی فەرەنسا لێژ کردوە
  • حەسەن نەسروڵلا: ئەمڕۆ بەرەی “مقاومەت” لە بەهێزترین دۆخدایە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button