سەدان کەس بەهۆى نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە لە سەگەوە دەگوازرێتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 1ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • چەندین قوتابخانە لە بەریتانیا بەهۆى کۆنى بیناکانیانەوە مەترسی رووخانیان لەسەرە و خوێندکارەکانیان دەنێردرێنە ماڵەوە
  • بۆیەکەمجار لە مێژووى وەزارەتى تەندروستیی بەریتانیادا پزیشکان و راوێژکارانى تەندروستی پێکەوە ماندەگرن
  • پەرلەمانتارێکى پێشووى بەریتانیا هەڕەشەى تۆمارکردنى سکاڵا لە زانکۆى کامبریج دەکات بەهۆى ئەوەى لە توێژینەوەیەکدا بنەماڵەکەى لە پرسى کۆیلایەتیدا تاوانبارکراوە

واشنتن پۆست

  • لە چەند ساڵى رابردوودا سەدان کەس لە مەکسیک بەهۆى نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە ڤایرۆسەکەى لەلایەن گەنەى سەگەوە دەگوازرێتەوە
  • تەنها لە مانگى ئابدا 91 هەزار کۆچبەر لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکراون کە ویستوویانە سنورى نێوان ئەمریکا و مەکسیک ببەزێنن
  • ئاگرەکەى ئەفریقیاى باشوور تاوەکو ئێستا بووەتە هۆى گیانلەدەستدانى 74 کەس

عەرەب نیوز

  • لە لوبنان سزاى لەسێدارەدان بەسەر پیاوێکدا سەپێنرا بە تاوانى دەستدرێژیی سێکسى بۆسەر کچێکى شەش ساڵان کە منداڵى خوشکى خۆى بووە
  • بەهۆى سەردانى فەرماندەیەکى باڵاى سەربازییەوە شارى ماریب لە یەمەن بە چڕى لەلایەن حوسییەکانەوە مووشەکبارانکرا
  • فەرماندەیەکى باڵاى سوپاى سودان هۆشداریی دەدات ئەگەر ئەم دۆخە چارەسەرنەکرێت وڵاتەکە پارچە پارچە دەبێت

ژاپۆن تایمز

  • بەردانەوەى ئاوى پیسبووى وێستگە ئەتۆمییەکانى ژاپۆن بۆ نێو زەریا، ساردى دەخاتە پەیوەندییەکانى نێوان تۆکیۆ و پەکینەوە
  • سەرۆکى چین پلانى هەیە بەشدارى لە لوتکەى جى 20 نەکات کە بڕیارە هەفتەى داهاتوو لە هیندستان دەستپێبکات بەهۆى زیادبوونى گرژییەکانى نێوان هەردوو وڵات
  • لە سەرەتاى دەستپێکردنى شەڕى ئۆکراین زیاتر لە 13 هەزار کەس دەستگیرکراون بەهۆى ئەوەى ویستوویانە بەرەکانى جەنگ جێبهێڵن

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • عێراق دانووستان لەگەڵ ئەمریکا دەکات بۆ رادەستکردنەوەى تۆمەتبارانى دۆسیەى “دزى سەدە”
  • بەغداد بیر لە دروستکردنى کورەى ئەتۆمى دەکاتەوە بە مەبەستى بەرهەمهێنانى کارەبا
  • یەکێتى ئەفریقیا ئەندامێتى گابۆن هەڵدەپەسێرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button