زریانێکی “وێرانکەر” فلۆریدای گرتووەتەوە ئۆتۆمبێل هەڵدەگرێ

زووم:

زریانەکە لە رۆژى دووشەممەوە لە زەریای باکوری ئەتڵەسییەوە دەستیپێکردووە و رووى لەو ویلایەتانەی باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا کردووە، کە دەکەونە کەنار دەریا.

هێندە بەهێزە لە 125 ساڵی رابردوودا هاوشێوەى لەو ویلایەتە نەبینراوە. تاوەکو ئێستا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە. کە هەردووکیان لەکاتی شۆفێریدا کۆنترۆڵیان لەدەستدابوو، بووە هۆى گیانلەدەستدانیان.

زریانەکە زیاتر لە 460 هەزار کەسی بێکارەبا کردووە. نزیکەی شەش هەزار خانوو زیانیان بەرکەوتووە و باوباران و شەپۆلی بەهێزی دەریا زیانی بە چەندین باڵەخانە گەیاندووە و هاتوچۆی لە چەندین شوێن پەکخستووە.

بەهۆی زریانەکە لە هەندێک ناوچە خێرایی با، زیاتر لە 85 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێکدا.

بڕی بارانبارین لە هەندێک ناوچەی فلۆریدا زیاتر لە 22 سانتیمەترە. چەقی زریانەکە کە بە چاوی زریانەکە ناسراوە، دوێنێ فلۆریدای گرتەوە و وێرانکارییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

زریانەکە ئێستا رووى لە ویلایەتی کارۆلاینای باشور و باکوری وڵاتەکە کردووە و گەیشتووەتە کەناراوەکانی نزیک ئەو دوو ویلایەتە. لە هەندێک ناوچەی ئەو دوو ویلایەتە باری نائاسایی راگەیەندراوە و داوا لە خەڵکی کراوە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.

زانایانی ئەمریکا، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بە هۆکاری سەرەکی ئەم زریانە و زریانەکانى دیکە دەزانن، دەڵێن، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەر رووی دەریا بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو زریانە و مەترسیدارترین کاریگەریش بەهێزی ئەو بایەیە کە لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی، ئەمە سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا و بارانێکی زۆر لە ناوچەکەدا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button