پرۆژەیاسای نەوت و گاز بۆ کاتێکی دیکە دوخرا

                                          رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • ئێران پێش ساڵیادی ژینا ئەمینی هەڵمەتى دەستگیرکردن چرتڕ دەکاتەوە
  • پەتای کودەتەکان لە ئەفریقا گەیشتە گابۆن
  • دیبلۆماتکارانی ئەمریکا: سودان لەبەردەم سینارۆیی رووخاندا

 

زەمان

  • شکستێکی کورد بە تامی نەوت
  • تێکدانی گۆڕستان و گەڕەکە مێژووییەکان لە میسر ناڕەزایەتى لێدەکەوێتەوە
  • پارێزەرەکەی ژینا ئەمینی دادگایی دەکرێت

 

قودس

  • روانگەی سوری: 28 کەس بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هۆزە عەرەبەکان و کورد لە رۆژهەڵاتی سوریا کوژران
  • عێراق پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین خەڵکی بێسەروشوینی هەیە
  • گابۆن درێژە بە زنجیرە کودەتاکانی ئەفریقا دەدات.. سەربازەکانیش فەرماندەکەیان دەکەن بە سەرۆک

سەباح

  • پرۆژەیاسای نەوت و گاز بۆ کاتێکی دیکە دوخرا
  • وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەرگای هەناردەکردنی بەروبومە کشتوکاڵییەکان بۆ دەرەوە دەکاتەوە
  • سۆشیال میدیا بووە بە ئامرازێکی فشار بۆ سەر یاساکان

 

                                    رۆژنامە ئینگلیزییەکان

واشنتن پۆست

  • زریانی بەهێزی ئیدالیا ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکای روبەڕووی لافاو و شەپۆلی بەهێزی بای کوشندە کردووەتەوە
  • ڤلادیمر پوتین، سەرۆکی روسیا خەریکی چارەسەری دابەزینی بەهای دراوی روبڵ و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکە لە وڵاتەکەیدا
  • هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراین بۆسەر فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا دەرخەری تواناکانی کیڤن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ قوڵایی ناوخاکی روسیا

عەرەب نیوز

  • ئێران رێوشوێنەکانی سەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی توندتردەکات
  • دوای کودەتاکەی گابۆن و دەستبەسەرکردنی سەرۆکی وڵاتەکە، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای خۆڕاگریی و دیالۆگی مانادار دەکات بۆچارەسەری پرسەکە
  • دادوەرێکی پارێزگاری ئیسرائیل دوای پۆستی سەرۆکی دادگای باڵای وڵاتەکە دەکات، ئەمەش ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکە زیاتردەکات

چاینە دەیلی

  • لە سەردانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ چین جەختکرایەوە چارەسەری ئاڵەنگارییە جیهانییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵاتدا
  • بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە، چوار کەس لە هەرێمی شیچوانی چین گیانیان لەدەستدا و 48 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن
  • کۆمپانیا چینییەکان پێشەنگی جیهانن لەبواری بەرهەمهێنان مۆبایلی زیرەکی پێچراوە (دەفتەری)، لە ساڵی 2027 ئاستی هەناردەکردن بۆ 101 ملیۆن مۆبایلی لەوجۆرە بەرزدەکاتەوە

دەیلی تەلەگراف

  • ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە ساڵی رابردوودا لە چاوەڕوانی چارەسەریی پزیشکیدا بەهۆی قەیرانی کەرتی تەندروستی بەریتانیا مردوون 120 هەزار کەس بووە لە پێنج ساڵی رابردوودا دووهێندە زیادیکردووە
  • ئەمساڵ ئەمریکا بەزوترین کات فڕۆکەی ئێف 35ی جەنگیی کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە لە بەریتانیا جێگیردەکات
  • دوێنی روسیا لەلایەن ئۆکراینەوە بە گەرەترین هێرشی دروۆنی بەئامانجگیرا، کە ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند

 

                                                                رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • لە ئێران 27%ـى قوتابیانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی بەهۆی هەژارییەوە ناچنە قوتابخانە و بەشیکیان لە لایەن
  • بنەماڵەکانیانەوە ناچار بە کارکردن دەکرێن
    بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێمی کوردستان و گوشار خستنەسەر بەغداد، تورکیا ئاو لە عێراق دەگرێتەوە
  • واشنتن لە گەمارۆکانی چین بۆسەر بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا نیگەرانە

ئێعتماد

  • 110 مامۆستای زانکۆ لە کارەکانیان لادراون و ئامانجەکە یەکدەستکردنی سیستمی پەروەردەیە
  • لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا هەشت کودەتا لە کیشوەری ئەفریقیا روویداوە
  • گوشارخستنەسەر وەرزشوانانی جیابیر لەپەرەسەندندایە و ئەوەی رەخنە نەگرێت پۆستی باشی پێدەدرێت

جمهووری ئیسلامی

  • ترەمپ دەڵێت، بایدن “شێتە” و خەریکە ئەمریکا بەرەو جەنگى جیهانى سێیەم دەبات
  • بەریتانیا پلانی دابەشکردنی یەمەنی هەیە و ئەمریکا تەقەمەنی بۆ جیاییخوازانی یەمەنی دابین دەکات
  • هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراین بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی روسیای داخست

 

قودس

  • خامنەیی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کابینەی حکومەت: هاوکاریی هەموو کابینەکانمان کردوە، بەڵام دەمەوێت جیا لە هاوکاری رێز لە کابینەی ئێستا بگرم
  • وەزارەتى ئیتلاعات دەڵێت، 14 تیرۆریست بە 43 بۆمبەوە لە چوار پارێزگای ئێران دەستگیرکراون، کە سەر بە ئسرائیلن
  • وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى سوریا دەکات و پرسى ئابووری و ئەمنیی ئامانجی سەردانەکەیە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button