پارێزەرەکەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بەتۆمەتى قسەکردن بۆ میدیاى بیانى دادگایی دەکرێت

                                                      رۆژنامە عەرەبییەکان

 

شەرقولئەوسەت

  • داعش بە شاردنەوەی هەزاران کەس تۆمەتبار دەکرێت
  • رێوڕەسمی ناشتنی نهێنی بۆ سەرۆکی ڤاگنەر
  • کێشەیەکی تەکنیکی فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا توشی شڵەژان دەکات

 

زەمان

  • دژی خراپوونی دۆخەکە خۆپیشاندان لە سوەیدا بەردەوامە
  • عێراق لە ریزبەندی هەشتەمی ئەو وڵاتایە کە زۆرترین سەردانیکەری بۆ تورکیا هەیە
  • رێککەوتنی عێراق و ئێران بۆ بەڕێوچوونی یادی چلە.. سودانیش ئاماژە بە رۆڵی تورکیا لە بارەی “رێگەی گەشەپێدان” دەکات

 

سەباح

  • پسپۆران داوای پێداچوونەوە بە سیستمی دارایی عێراق دەکەن
  • تەندروستی عێراق بەدووری دەزانێت ڤایرۆسی ئیریس بڵاوبوبێتەوە
  • عێراق بەشداری کۆبونەوەیەکی عەرەبی دەکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک

 

قودسی عەرەبی

  • جەزائیر دەسپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەیجەر رادەگەیەنێت
  • سەربازێکی فەرەنسی لە ئۆپراسیۆنێکی “دژ بە تیرۆر” لە عێراق کوژرا
  • خۆپیشاندانەکانی سوەیدا پێی نایە 10 رۆژ

                                          رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

عەرەب نیوز

  • دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی سوپای سودان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، وڵاتەکەی پشتیوانی میسری بەدەستهێنا
  • دوای گەیشتنی کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا بۆ بەندەری ئەنتالیا، ئەمریکا و تورکیا مەشقێکی سەربازییان بەیەکەوە ئەنجامدا
  • دوێنێ لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوداندا 39 هاوڵاتی کە ژن و منداڵ بوون لە هەرێمی دارفور کوژران

چاینە دەیلی

  • چین و ئەمریکا بەنیازن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆئەوەی هەماهەنگیی نێوانیان زیاتر بکەن
  • ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی پەکین دەکات و پێشبینی دەکرێت متمانەی هاوبەش لەنێوانیاندا پەرەی پێ بدرێت
  • بەهۆی نزیکی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و چین، وەزیری پەروەردەی سعودیە داوادەکات زمانی چینی فێری خوێندکارانی وڵاتەکەی بکرێت

گاردیان

  • پەرلەمانتارانی بەریتانیا دەڵێن، دەبێت وڵاتەکەیان پرسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن چینەوە بەهەند وەبگرێت
  • هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەنیازە بە بەهای 50 ملیۆن دۆلار چەکی ئەتۆمیی لەنێو خاکی بەریتانیا هەڵبگرێت
  • تەرمی یەڤگێنی پریگۆژینی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە شاری سانت پترسبێرگ بەخاکسپێردرا

واشنتن پۆست

  • بەهۆی کەمی مامۆستا لە زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا نیگەرانی دروستبووە و لە هەندێک قوتابخانە کەسانی بێ بڕوانامە شوێنەکانیان پڕکردووەتەوە
  • بەهۆی زۆری بەکارهێنانیان لەلایەن ملیۆنان کەسەوە، حکومەتی بایدن ناوی 10 جۆر دەرمانی گرانبەهای بڵاوکردەوە، کە بەنیازن نرخەکانیان کەمبکەنەوە
  • بەهۆی ترسیان لە زریانێکی بەهێز، بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەیەکی ویلایەتی فلۆریدا خۆیانی بۆ ئامادەدەکەن و ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

                                             رۆژنامە فارسییەکان

ئێعتماد

  • تەلەفزیۆنی جام جمی تایبەت بە ئێرانیانی دەرەوەی وڵات بەهۆی نەبوونی بینەر دادەخرێت
  • محەمەد ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتى قسەکردن بۆ میدیاى بیانى دادگایی دەکرێت
  • سەرۆکی کوریای باکور ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ شەڕ راگەیاند و بەرامبەر بە مانۆڕی هاوبەشی سەربازی ئەمریکا، ژاپۆن و کوریای باشور داواى بەهێزکردنى هێزى دەریایی دەکات

شەهروەند

  • سەرکۆماری ئێران: هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە لەگەڵ خەڵکەکەمان ئاشت بینەوە و بە ژیان و گوزەرانیان رابگەین
  • بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، درێژە بە وتوێژەکانیان لەگەڵ ئێران دەدەن و چاودێریی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەکەن
  • بەگوێرەى رێککەوتنی ئێران و عێراق حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رۆژاوای عێراق دەگوازرێنەوە

شەرق

  • سەرۆکۆماری ئێران دان بە بوونی کیشە و قەیران لە وڵاتەکەیدا دەنێت و رایگەیاند، ئەولەویەتیان پێڕاگەیشتن بە ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت
  • ئێران و سعودییە ناگەن هاوپەیمانی و یەکگرتوویەکی سەقامگیر، چونکە دوو رکابەری جێئۆپلۆتیکی ناوچەکەن
  • بێدەنگبوونی خەڵک هەمیشە بە مانای رازیبوونی لە دۆخەکە نییە و ئەگەر پێڕاگەیشتنی بنەڕەتی نەکرێت ئەم گڕکانە دەتەقێتەوە

جمهووری ئیسلامی

  • حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری پێشووى ئێران: زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، زیانى 100 میلیار دۆلاری لە ئێران داوە
  • ئەمریکا پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمکردنەوەی خەرجییە سەربازییەکانی دەکات
  • بەرپرسێکی سەربازیی ژاپۆن: ناتوانین ئاسایشی وڵاتەکەمان دابین بکەن و پێویستمان بە چەک ناوکیی ئەمریکایە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button