سەربازێکى فەرەنسا لە عێراق کوژرا

ماکرۆن سەرەخۆشى لە کەسوکار و هاوڕێکانى دەکات

زووم، فرانس پرێس

نوسینگەى سەرۆکى فەرەنسا، کوژرانى سەربازێکى هێزى تایبەتى  وڵاتەکەى لە ئۆپراسیۆنێکی دژەتیرۆر لە عێراق راگەیاند، کە دوێنێ، دووشەممە 28ـى ئاب کوژراوە. “پەڕەشوتەوانە هێزى ئاسمانى بووە و لەکاتى ئەرکەکەیدا کەوتووە”.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، کە بە تویتەرناسراوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە کەسوکارى و هاوڕێکانى سەربازەکە دەکات.

نوسینگەى سەرۆکى فەرەنسا بە دیاریکراوى ئاماژەى بە شوێنى کوژرانى سەربازەکە نەکردووە، بەڵام سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراقیی لە باکورى کەرکوک بە ئاژانسی فرانس پرێسى راگەیاندووە، دژەتیرۆرى عێراق و هێزە تایبەتەکانى فەرەنسا، کە لە بنکەى کەى وەن جێگیرکراون لە ئۆپراسیۆنێکى هاوبەشدا بۆسەیان بۆ چەکدارانى داعش دانابوو، بەڵام کرانە ئامانج.

سەرچاوەیەکە گوتوویەتى، لە شەڕەکەدا کە زیاتر لە پێنج کاتژمێری خایاند، ژمارەیەکی نادیار لە سەربازانی فەرەنسا و سێ ئەندامی دژەتیرۆری عێراق برینداربوون.

لەم مانگەدا سێ سەربازى فەرەنسا لە عێراق و هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە؛ یەکەمیان لە رۆژى 18ـى ئاب بە رووداوى هاتوچۆ، دووەم لە رۆژى 21ـى ئاب لە مانۆڕێکى سەربازیدا، سێیەمیش دوێنێ.

لە چوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش، فەرەنسا 600 سەربازى لە عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە، کە راهێنان بە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە دەکەن.

هێزەکانى فەرەنسا لە بەغداد 250 سەربازى هەیە، لە هەولێر 200 سەربازى هەیە، لە گەیارە 150 سەرباز و لە شوێنەکانى دیکە 100 سەرباز.

هەواڵی زیاتر

Back to top button