رۆژنامەکان: دابەشبوونی حزبی رێگرە لە هاوپەیمانە رۆژئاواییەکان کە چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا بکەن

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئابی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانى عێراق: تورکیا شەش مەرجی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمى کوردستان
  • خۆڵ و خاشاکی رۆژانە لە عێراق دەگاتە 20 تۆن، دەکرێت وەکو سەروەتێک سەیری بکرێت بۆ وەبەرهێنان
  • وەزارەتی داد داوادەکات ناوەندی تاقیکردنەوە لە زیندانەکان بکرێتەوە

شەرقولئەوسەت

  • تورکیا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ بە “تورککردن”ـى باکووری سوریا
  • خۆپیشاندانەکانی باشووری سوریا بۆ رۆژی حەوتەم بەردەوامە و 57 کەس دەستگیرکراون
  • مۆسکۆ: هاوکارییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ئێران بەگوێرەى یاسا و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانە

قودسی عەرەبی

  • نیگەرانی هەیە لە عێراق بەرامبەر جوڵەی ئەمریکییەکان لەسەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا
  • پێشێلکاریی گەورە دەکرێت بەرامبەر ماف و ئازادییەکانی کرێکارانی بیانی لە عێراق
  • سوورییەکان دووبارە راپەڕین دەکەن و داوای رۆیشتنی ئەسەد دەکەن

عەرەب

  • دابەشبوونی حیزبی رێگە لە هاوپەیمانە رۆژئاواییەکان دەگرێت چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا بکەن
  • سەرۆکی مایکرۆسۆفت هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد
  • ئەسەد لە دوو جەمسەرەوە لە روبەروبوونەوەدایە، لە باکوور هێرش، لە باشوور خۆپیشاندان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تەلەگراف

  • ئەندامێکی باڵای پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەڵێندەدات ئەگەر پارتەکەی حکومەتی داهاتوو پێکبهێنێت، هیچ باجێکی سەرمایە لە خەڵک وەرناگرێت
  • بەرپرسێکی پێشووی بەشی کۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەبێتە ئەندامی رێکخراوێکی خێرخوازیی کۆچبەران و هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی لەبارەى کۆچبەرانەوە بە نامرۆڤانە وەسفدەکات
  • پزیشکانى بەریتانیا نیگەرانن لەوەی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە کەسانی رانەهێنراو وەکو یاریدەدەر لە نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەری کورتخایەنی قەیرانی کارمەند بەکاردەهێنن

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆی بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگەی ئەتۆمی بۆ نێو دەریا، چین رەخنەی توند لە ژاپۆن دەگرێت و بە کارێکی بەرژەوەندییخوازانە وەسفیدەکات
  • بەهۆی ئەوەی مامۆستایەکی ئایینی زللـەیەکی لە خوێندکارێکی فێربوونی قورئان داوە لە هۆنگ کۆنگ، خوێندکارەکە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و ئیمامێکیش دەڵێت فێرکردنی قورئان بە لێدان دروست نییە
  • کۆریای باکوور پاش چەند ساڵێک لە رێکارە توندەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا، رێگە بە هاوڵاتییەکانى دەدات بگەڕێنەوە نێو وڵاتەکەی خۆیان

واشنتن پۆست

  • بەهۆی زیانی ئاگرەکانی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا، کەرتی کارەبای ویلایەتەکە بەرەو داڕمان دەچێت
  • پزیشکێکى سوپای ئەمریکا بەهۆی ئەنجامدانی 23 دەستدرێژییەوە بۆسەر نەخۆشەکانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
  • بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنی پەیوەندیدار بە رەگەزپەرستییەوە سێ کەس لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کوژران

عەرەب نیوز

  • لە ئیسرائیل خۆپیشاندان دژی بەکارهێنانی هێزی نابەرابەری ئیسرائیل لە دژی کەمینە عەرەبەکان بەڕێوەدەچێت
  • بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکى چێنراو لە بنکەیەکی سەربازیی سووریادا 11 سەربازی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا
  • پوتین داوا لە چەکدارەکانى گروپی ڤاگنەر دەکات سوێندی وەفاداریی بۆ مۆسکۆ بخۆن

رۆژنامە فارسییەکان

شەهروەند

  • کۆماری ئیسلامی ئێران خۆى بۆ گۆڕانکارییەکی قوڵی کارگێڕیی ئامادەدەکات
  • رووسیا و ئێران درێژە بە هاوکارییە سەربازییەکانیان دەدەن و گوێ بە ئەمریکا نادەن
  • سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەگەڕێتەوە سەر رێڕەوی راستەقینەی خۆی

جمهووری ئیسلامی

  • پێدەچێت رێککەوتنی ئەمجارەى ئێران و ئەمریکا لەسەر نەوت بێت
  • رێژەى ئەو کەسانەى لە ئێران لە ناوچە پەراوێزخراوەکان دەژین 5%ەوە بۆ 30%ى بەرزبووەتەوە
  • پوتین داوا لە چەکدارانى ڤاگنەر دەکات خۆبەدەستەوە بدەن و سوێندی وەفاداریی بخۆن

قودس

  • بانکی ناوەندیی ئێران دوایین مۆڵەت دەداتە بانکە تایبەتییەکان بۆ ئەنجامدانى چاکسازی
  • بنەماڵەی پەهلەوی لە رژێمی پێشووی ئێران، دەدرێنە دادگا
  • 49 هەزار کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتووی پەرلەمانی ئێران کاندید کردووە

کەیهان

  • ئێران قورسایی سیاسی و ستراتیژیى بە “بریکس” بەخشی
  • ئەگەر واز لە دۆناڵد ترەمپ نەهێنن، ئەمریکا تووشی شەڕی نێوخۆیی دەبێت
  • شەپۆلێک لە ئەویندارانی “ئیمام حوسێن” سنوورەکانی ئێرانی داگرتووە

هەواڵی زیاتر

Back to top button