حکومەتی ناوەند و حکومەتی کوردستان هەماهەنگی بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە سنورەکان دەکەن

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ شەممە، 26ی ئابی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • ژمارەی دارخورماکان لە عێراق دەگەنە 25 ملیۆن
  • حکومەتی ناوەند و حکومەتی کوردستان هەماهەنگی دەکەن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە سنورەکان
  • پەرلەمانی عێراق: پرۆژەیاسای خوێندنی تایبەت بە کاری زانکۆ ئەهلیەکان رێکدەخات

شەرقولئەوسەت

  • کورد پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی باشوری سوریا دەکات
  • ناکۆکی لەسەر ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای نەوت و گاز، دانوستانەکان دوا دەخات
  • ترەمپ لە رێگای زیندانەوە چووە نێو مێژوو

عەرەب

  • سەرەڕای فشاری رۆژئاوا، رێرەوی یەکخستنی پێشمەرگە ناڕوونە
  • رژێمی سوریا ترسی هەیە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا پەلبکێشێت بۆ ناوچەکانی دیکەى ژێر دەسەڵاتی
  • رۆیشتنی پریگۆژین دۆخی ڤاگنەر ئاڵۆز دەکات، بەڵام کۆتایی پێناهێنێت

قودسی عەرەبی

  • کورد داوا دەکات کەسوکارى قوربانیانی ئەنفال قەرەبوو بکرێنەوە
  • رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستیانکردووە بە کۆکردنەوەی داتای ونبووەکان لە عێراق
  • ئەفسەرێکی عێراقی هەڵهاتوو بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە بە تۆمەتی گەندەڵی

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • سەرەڕای ئەوەی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بۆ پەرستارە بکوژەکەی بەریتانیا دەرچووە، دوو خێزانی دیکەش سکاڵای مردنی کۆرپەکانیان لەسەر پەرستارەکە تۆماردەکەن
  • دوای ئەوەی نەیتوانی بکەری دزینی 1500 پارچەی مۆزەخانەکەی ئاشکرا بکات، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی بەریتانیا شەوی رابردوو دەستیلەکارکێشایەوە
  • بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک ئەو دەرمانانەی خەڵک بۆ دابەزاندنی کێشیان لە بەریتانیا هەفتانە بەکاریدەهێنن، کاریگەریی لەسەر چارەسەرکردنی نەخۆشیی وەستانی دڵ هەیە

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین داوا دەکات وڵاتانی ئەفریقا و وڵاتەکەی خۆی دەست لەنێو دەستبن بۆ ئەوەی خەونی گەشەسەندن و مۆدێرنیزەکردنی وڵاتەکانیان بهێننەدی
  • سەردانەکەی وەزیری بازرگانیی ئەمریکا بۆ چین دەبێتە هۆی سەقامگیری پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە
  • ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا میوانداریی فڕۆکەوانانی ئۆکراین دەکات بۆ مەشقپێکردنیان لەسەر فڕۆکەی ئێف 16

واشنتن پۆست

  • دوای تێکشکانی فڕۆکەکەی یەڤگێنی پریگۆژین، گروپی ڤاگنەر روبەڕووی شەڕی دەسەڵات و هێز بووەتەوە
  • گۆڕاوێکی تازەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرپرسان نیگەران دەکات، چونکە ئەگەری هەیە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە
  • دوای کەمکردنەوەی پێدانی هاوکارییەکانی حکومەت و بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی، هاوڵاتییانی باشوری سوریا دووبارە رژانەوە سەرشەقامەکان

عەرەب نیوز

  • بەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان لە شاری دروزی سوریا، مەترسی لەسەر دەسەڵاتی ئەسەد دروستدەبێتەوە
  • بۆیەکەمجار لەدوای سەرهەڵدانی شەڕ لە مانگی نیسانەوە، سەرۆکی سوپای وڵاتەکە لە پایتەخت هاتەدەرەوە و سەدانی سەربازەکانی کرد
  • دانیمارک پلانی دەرکردنی یاسایەکی هەیە کە لەمەودوا رێگریی لە سوتاندنی قورئان بکات

رۆژنامە فارسییەکان

قودس

  • ئێران دەچێتە ریزی بەرەی هاوپێوەندی دژبە دۆلار
  • ئەمریکا قەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێناهێڵێت و لێیناچێتەدەر
  • دۆناڵد تڕەمپ وەک یەکەم سەرۆکی دەستبەسەرکراوی ئەمریکا، نێوی تۆماری کرا

کەیهان

  • پەیوەستبوونی ئێران بە بریکس بە واتای دەرچوونی لە گەمارۆکانی ئەمریکایە
  • تێکهەڵچوونەکان لە زاهیدان کوژراو و برینداربوونی هێزەکانی حکومەتی لێکەوتەوە
  • دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، پێش لە هەڵبژاردنەکانی 2024 جۆ بایدن دەمرێت و منیش کۆڵ نادەم

جمهوری ئیسلامی

  • وتووێژ بۆ لابردنی گەمارۆکان درێژەی هەیە و پارە راگیراوەکانی ئێران لە عیراق ئازاد کران
  • رۆژانە لە ئێران شەش هەزار ملیار تومەن پارە چاپ دەکرێت کە 70%ـی دەچێتە گیرفانی کەمتر لە ١%ـی خەڵکی ئەو کۆمەڵگەیە
  • گروپی بریکس پێداگری لەسەر پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئاسایشی ناوچەکە کرد

هەمشەهری

  • بەهۆی بریکسەوە چیدیکە ئێران بۆ پێوەندیی دیپلۆماسی ناپارێتەوە
  • 90%ـى وڵاتان بانگهێشنامەی ئیسراییلیان بۆ بەشداری لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەم وڵاتە رەتکردووەتەوە
  • سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەی بریکس لە دەستەواژەی “کەنداوی فارس” بەجێی کەنداوی عەرەبی کەڵکی وەرگرت

هەواڵی زیاتر

Back to top button