هەڵوێست دژی پەکەکە دەبێتە قیبلەنمای پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێم

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ هەینی، 26ی ئابی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

ئەلعەرەب

  • هەڵوێست بەرامبەر پەکەکە دەبێتە قیبلەنمای ئایندەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان
  • بریکسی گەورەتر؛ ئابوریی چالاک و وڵاتانی خاوەن هەژموونی گەورەتر و زیاتر
  • ناکۆکییەکان هەوڵی حەماس بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە غەزە پەکدەکات

شەرقئەوسەت

  • وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا داوای پشتگیریکردنی کوردانی رۆژئاوا دەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی ئیمپراتۆریەتی ماددەی هۆشبەر
  • داوای دادگاییکردنی محەمەد خاتەمی، سەرۆکی پێشووتری ئێران دەکرێت دوای هۆشداریدانی لە داڕمانی رژێمی ئێران
  • فیدان لە کییەڤ و مۆسکۆوە هەوڵی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی هەناردەی گەنم دەدات

قودسی عەرەبی

  • یەک ملیۆن منداڵی عێراق بێبەشن لە خواردن و تەندروستی و خوێندن
  • سوریا؛ عەشایەر و پیاوانی ئاینی چوونەپاڵ خۆپیشاندەرانی سوەیدا بۆ روخاندنی رژێمی سوریا
  • گروپی “سەربازانی خوا” هێرشیان کردەسەر یانەیەکی شەوانە لە لوبنان بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزخوازی

عەرەبی ئەلجەدید

  • پەکەکە و نەوت تەوەری سەرەکی گفتوگۆی هاکان فیدان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بوو
  • لەدوای کوژرانی پریکۆژین؛ چارەنوسی گروپی ڤاگنەر چی لێدێت؟
  • فراوانبوونی خۆپیشاندانەکانی سوەیدا رژێمی بەشار ئەسەدی وەڕسکردووە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • پوتین دوای 24 کاتژمێر لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریکۆژین: کەسێکی بەهرەدار بوو بەڵام هەڵەی زۆریکردووە لە ژیانیدا
  • بەرپرسانی واشنتن پێشبینی دەکەن فڕۆکەکەی پریکۆژین بەهۆی بۆمبێکەوە لەناو فڕۆکەکە تێکشکابێت
  • ژمارەی کەڵەکەبووی کۆچبەران لە بەریتانیا بۆ 175 هەزار بەرزبوویەوە و چاوەڕێی بڕیارێکن لەلایەن حکومەتەوە

واشنتن پۆست

  • ترەمپ لە زیندانێکی ویلایەتی جۆرجیا خۆی رادەست کرد و وێنەی تۆمەتباری گیرا و بە کەفالەت ئازادکرا
  • گروپی ڤاگنەر لەژێر هەڕەشەی نەماندایە دوای کوژرانی پریکۆژینی سەرۆکیان
  • ئاگرەکەی ویلایەتی هاوای بەهۆی دەستکاریکردن و چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەباوە بووە

جاپان تایمز

  • سەرەڕای دژایەتی وڵاتان، ژاپۆن ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی رژاندە ناو دەریا
  • کۆریای باکور بۆ دووەمجار لە ماوەی سێ مانگدا شکستی هێنا لەوەی مانگی دەستکردی سیخوڕی بنێرێتە خولەکانی زەوی
  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی جیهاندا هیندستان توانی کەشتییەکی ئاسمانی لە بەری باشور و تاریکی سەر مانگ بنیشێنێتەوە

عەرەب نیوز

  • بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی 2014، ئۆکراین توانی ئاڵاکەی لە دورگەی داگیرکراوی کریمیا هەڵبکات
  • بەرپرسانی سعودی تۆمەتی کوشتنی کۆچبەرانی ئەسیوپی لەسەر سنورەکانی یەمەن رەتدەکاتەوە
  • بانکی ناوەندیی تورکیا رێژیە سودی بانکی بۆ 25% بەرزکردەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button