عێراق داوا لە تورکیا دەکات بەشە ئاوى زیاد بکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • سەرۆکە سەرکێشەکەی ڤاگنەر بە کوژراوی دیارنەما
  • راوێژکارێکى بەشار ئەسەد خۆپیشاندەرانى سوەیدا بە گێرەشێوێن وەسف دەکات
  • عێراق داوا لە تورکیا دەکات بەشە ئاوى زیاتر بکات

قودس

  • رووسیا کوژرانی سەرۆکی ڤاگنەر رادەگەینێت، ئەکاونتی ڤاگنەریش رووسیا تۆمەتبار دەکات بەخستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی
  • ئەردۆغان: داننانێین بە لکاندنی دورگەی قرم لەلایەن رووسیاوە
  • باشووری سووریا: ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە.. خۆپیشاندەرانیش وێنەی بەشار ئەسەد دەسوتێنن

سەباح

  • ئەنقەرە و بەغداد تاوتوێی زیادکردنی ئاو و ئاسایشی سنوورەکان دەکەن
  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تازەکردنەوەى تۆماری دەنگدەران تەواو دەکات
  • یەک ملیۆن عێراقی خوار 15 ساڵ بێبەشن لە خواردن و خوێندن و تەندروستی

زەمان

  • بەنیشتنەوەی لەسەر مانگ هیندستان دەسکەوتێکی مێژووی تۆمارکرد
  • فەرمانبەرانی عێراق داوای یەکسانی لە مووچەدا دەکەن
  • کوژرانی سەرۆکی ڤاگنەر لە تێکشکانی فڕۆکە تایبەتەکەی

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • روسیا دەڵێت یاڤگێنی پریگۆژینی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر لەو فڕۆکەیەدا مردووە کە لە ناوچەیەکی نزیک مۆسکۆ کەوتەخوارەوە و تێکشکا، هاوپەیمانانیش لەوبارەیەوە پوتین تۆمەتبار دەکەن
  • هێزە هاوپەیمانەکانی پریگۆژین دەڵێن، فڕۆکەکەی سەرۆکی ڤاگنەر لەلایەن سیستمی بەرگریی روسیاوە کراوەتە ئامانج
  • چەند پزیشکێکى بەریتانیا توانییان دوای 17 ساڵ لە جەڵتەیەکی مێشک، ژنێکی نەخۆش بەقسە بهێننەوە لە رێگەی ڤیدیۆیەکی یادگاریی هاوسەرگیرییەکەیەوە

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆی رژانەناوەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانەوە بۆ نێو دەریای ژاپۆن، چین هاوردەی بەرهەمی خواردنی دەریایی 10 ناوچەی ژاپۆن قەدەغەدەکات
  • شی جینپینگی سەرۆکی چین لەگەڵ فراوانکردنی لوتکەی بریکسدا دەڵێت، وڵاتانی ئەندام رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە سەقامگیری ئابووری جیهانیدا
  • لە لێکۆڵینەوەیەکی تازەدا دەرکەوتووە سەنگافور باشترین هێڵی فڕۆکەوانی جیهانی هەیە و ژاپۆنیش لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە، کە لەسەر بنەمای کات و هەڵوەشاندنەوەی گەشت و هەڵگرتنی جانتا بە بێبەرامبەر، دیاریکراوە

واشتنتن پۆست

  • رکابەرەکەی پوتین لە لیستی ئەو 10 کەسەدایە کە لە فڕۆکە تێکشاوەکەی نزیک مۆسکۆ گیانیان لەدەستدا
  • لەگەڵ یەکەم گفتوگۆدا کە هەشت کاندیددی سەرۆکایەتی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا، جگە لە ترەمپ تێیدا بەشداربوون، وەرزی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بەرەو گەرمبوون دەچێت
  • چین و روسیا دەیانەوێت ئاستی لوتکەی بریکس وەک روبەڕوبوونەوەیەکی وڵاتانی رۆژئاوا بەرز بکەنەوە

عەرەب نیوز

  • بەهۆی زریان و باوبارانەوە، کەسێک لە مەککە گیانی لەدەستدا
  • لە فڕۆکەکەی یاڤگێنی پریگۆژیندا کە 10 سەرنشینی تێدا بوو، هیچ کەسێک رزگاری نەبوو
  • هێلیکۆپتەرێکی سوپای لوبنان لە نزیک بەیروت کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش برینداربوو

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • ئێران هەوڵدەدات تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمێنانی نەوتی بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلى رۆژانە زیاد بکات، ئەوەش کێشە ئۆپێک دەنێتەوە
  • بەرپرسانی ئێران بەگوێرەى ژمارەی گەشتەکانیان قسە لە هەڵسەنگاندنی کارەکانیان دەکەن و ئاگایان لە سفرە و خوانی بەتاڵی خەڵک نیە
  • وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، 90%ـى ئەو چەکانەی هەمانە بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەمانە

 

جمهووری ئیسلامی

  • سەرۆکۆماری پێشووی رووسیا دەڵێت، لەوانەیە بەشێک لە خاکی گورجستان، بلکێنین رووسیاوە
  • ئۆکران لە هێرشى پێچەوانەدا پێشڕەوی دەکات و شەش رۆژە بە بەردەوامى هێرشی درۆنیی دەکاتە سەر مسکۆ
  • کۆشکی سپی لە وەرگرتنەوەی بەندکراوانی ئەمریکا لە ئێران رازییە

قودس

  • پیلانێک دژ بە سووریا بەڕێوەیە و پەرەسەندنی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، دەستی ئەمریکای تێدایە
  • عێراق بە گەرمی پێشوازی لە زیارتکەرانی ئێران دەکات
  • وەزیری نەوتی ئێران، دەنگۆی گرانکردنى بەنزین و هاوردەکردنی لە رووسیا رەتدەکاتەوە

 

شەرق

لە پێکدادانى نێوان چەکدارانى بەلوچ و هێزەکانى کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەربازێک کوژرا

بۆ روبەڕوبوونەوەى قەیرانی ئاو، پێویستە بەرهەمێنانی کشتوکاڵ کەم بکرێتەوە، بە پێچەواوەنەوە لە داهاتوودا لەناوچوونى کشتوکاڵ دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button