ئەمساڵ 18 هەزار کۆچبەرى نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

تایمز

  • سیخوڕێک لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی لینکدئینەوە هەزاران بەرپرسی بەریتانی بەئامانج دەگرێت بۆ ئەوەی زانیاریی نهێنییان لێدەربهێنێ
  • ئەو کەسانەی دۆسیەی پەرستارە بکوژەکەی حەوت کۆرپەکەی بەریتانیایان ئاشکراکرد داوادەکەن بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاش لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت
  • ئەمساڵ زیاتر لە 18 هەزار پەنابەر لەرێگەی دورگەی ئینگلیزەوە بە بەلەم گەیشتوونەتە بەریتانیا و تەنها رۆژی دووشەممە 15 بەلەم گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین و ئەفریقای باشور لە لوتکەی بریکسدا گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئەوەی پەرە بە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتانی گەشەسەندوو بدەن لەبوارەکانی ئابوریی، تەکنەلۆژی، سەربازیی و وەبەرهێنان
  • چین هەنگاوەکەی ژاپۆن بۆ بەردانەوەی ئاوی پاشەرۆی کارگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بۆ ناو دەریای ژاپۆن بە خۆپەرستیی و نابەرپرسیارێتی وەسفدەکات
  • سەرۆکی چین هۆشداری دەدات لە مەترسیی جەنگی سارد لەنێوان وڵاتان و دەڵێت، خەڵکی جیهانێکی کراوە و گشتگیریان دەوێت

واشنتن پۆست

  • لە پۆڵەندا هەوڵێکی روسیا بۆ بەکرێگرتنی گەنجان بۆ بڵاوکرنەوەی پروپاگەندەکانی روسیا شکستی پێهێنرا
  • دانیشتوانی دورگەی ماوی ویلایەتی هاوای ئەمریکا دەڵێن لە ساڵی 2018 ئاگر لە ناوچەکەیان کەوتبووەوە و بەڵێنی زۆریان پێدرابوو، بەڵام هەنگاوە کردەییەکان زۆر کەمبوون
  • تایلەند سەرۆکوەزیرانێکی تازەى هەڵبژارد، بەڵام ئەو کەسە نەبوو کە زۆرینەی وڵاتەکە دەنگیان پێیدا

عەرەب نیوز

  • لە پاکستان سەربازێک هاوشێوەی پاڵەوانی فیلمەکان حەوت منداڵ و مامۆستایەک لە بەرزی 278 مەتر رزگار دەکات دوای ئەوەی لەنێو کابینەیەکی تەلەفریکدا گیریان خواردبوو
  • ئەسیوبیا و سعودیە لێکۆڵینەوە لە بانگەشەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە گوایە سعودیە لە سەر سنور کۆچبەرانی کوشتبێت
  • ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لە لوتکەی بریکسدا رایگەیاند، زاڵبوونی دۆلار بەسەر جیهاندا کۆتایی دێت

 

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • بەریتانیا: سوپای سودان و هێزەکانى پشتیوانى خێرا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
  • هێرشی درۆنەکان ئاسمانی رووسیایان داخستووە
  • عێراق و تورکیا لە رێگەی وەزیری دەرەوە و وەزیری نەوت سەردانی یەکتر دەکەن

سەباح

  • حکومەتى عێراق لە سێ میحوەرەوە روبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە
  • ئاسانکاری بۆ چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیان دەکرێت لە رێگای دەروازەکانی هەرێمی کوردستان
  • نیگەرانییەکان لە بەرزبوونەوەی نرخی برنج

عەرەب

  • سەردانێکی شکستخواردووی وەزیری نەوتى عێراق بۆ تورکیا.. گواستنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە نییە.
  • یاسایەکی تازە لە کوەیت میدیاکان رێکدەخات، رەخنەگرتن لە شازادەی جێنشین و جێگری میر قەدەغەیە
  •  ئایە کۆمەڵەی بریکس بەدوای رژیمێکی نێودەوڵەتی تازەدا دەگەرێت؟

قودس

  • سودان: 500 منداڵ بەهۆی برسێتیەوە لە سەرەتای جەنگەکەوە گیانیان لەدەستداوە
  • پەرلەمانی عێراق تاوتوێی یاسایەک دەکات هاوڕەگەزخوازان بە لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی سزا بدرێن
  • عێراق 10 حاڵەتی تەڵاقدانی لە کاتژمێرێکدا لە مانگی رابردوو تۆمارکردووە

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • دیوزمەیەک لە ئێرانەوە بۆ ئیسراییل؛ پەردەلادان لە درۆنی “مهاجری 10” بەتوانایی 24 کاتژمێر هەڵفڕینی بەردەوام و پێکانی ئامانجەکەی بەدووریی دوو هەزار کیلۆمەتر
  • میدیاکانی رۆژاوا دان بە هێزی درۆنی و مووشەکیی ئێراندا دەنێن.
  • بۆ هاتنی یەک‌ میلیۆن زیارەتکەری ئێرانی بۆ عێراق ڤیزا ئامادە کراوە

جمهوری ئیسلامی

  • بۆ پێکهێنانی حکومەتێک بە بەشداریی پێکهاتەکانی ئەفغانستان، تاڵیبان گاڵتە بە داواکارییەکانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات
  • ترەمپ رۆژی پێنجشەممە لە ئەیالاتی جۆرجیا خۆی رادەستى بڕیاری دادگا دەکات
  • هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراین بۆ سەر روسیا، فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی تووشی کێشە کردەوە

قودس

  • ئامانجی سەرەکیی درۆنە تازەکەی ئێران، ئیسراییلە
  • لە چوار مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران بۆ عێراق 23٪ بەرزبووەتەوە
  • شەڕی ئامۆزاکان لەسەر چیە؟! ناکۆکیی قوڵی عەرەبستان و ئیمارات و ئەگەری سەرهەڵدانی شەرێکی نیابەتی لە یەمەن

شەهروەند

  • سەرۆکۆماری ئێران دەڵێت، بۆ هاوکاری و دۆستایەتی لەگەڵ هەموو وڵاتێک دەستمان درێژ دەکەین، بەڵام هەر وڵاتێک دەستدرێژیمان بکاتەسەر دەستی دەپەڕێنین
  • بەپێچەوانەی بۆچوونی کاربەدەستانی حکومەت، گەشەی ئابووری لە ئێران لە ماوەی یەکساڵی رابردوودا نزیک بە سفرە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button