مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمڕۆ 2ی تشرینی دووەمی 2022

حوریەت

  • 12ی ئەم مانگە پەیامێک لەبارەی خۆپاراستن لە بومەلەرزە بۆ هەموو هاوڵاتیانی تورکیا دەنێردرێت
  • چیای نەمرود، پاموککالە و کاپادۆکیا وەک گرنگرتین سێ هەرێمی جیۆپۆلیتیکی جیهانی دیاری کران
  • پوتین: کارکردن لەگەڵ تورکیا زۆر ئاسانە

سەباح

  • بانکەکانی تورکیا بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی تۆگی تورکی قەرز بە هاوڵاتیان دەدەن
  • لەوەند کەنەز، رۆژنامەنوسى سەر بە فەتحوڵا گولەن، کە داواکراوە لە ستۆکهۆڵم بینراوە
  • زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لە پرۆژەی ‘یەکەم خانووم’ قبوڵکران، کە یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستدەکرێت

سوزجو

  • سەرۆکی جەهەپە بۆ وەزیری ناوخۆ: لە زیندانەکاندا دەیڕزێنم
  • لە ماوەی 10 مانگدا نرخی بەنزین 36 جار بەرزبووەتەوە
  • حکومەت لە ئەرزەڕۆم دووجار بەنداوێکى کردووەتەوە

تورکیە

  • حکومەت هەوڵدەدات 86٪ی ڤاکسینی نەخۆشیەکان بە خۆماڵی بکات
  • سەرۆکی مەهەپە بۆ سەرۆکی جەهەپە: یەکەمجار خۆت کاندید بکە بۆ سەرۆکایەتی دواتر قسە بکە
  • شاری وان لە گەشتیاری ئێرانی جمەی دێت

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button