رۆژنامەکان: مافیاکانى سپیکردنەوەى پارە لە عێراق زەوییە کشتوکاڵییەکان وشک دەکەن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 20ى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پێویستە 40%ـى رووبەرى بەغداد بکرێت بە کشتوکاڵ بۆ کەمکردنەوەى پیسبوونى هەواى شارەکە
  • سیستانى جەختدەکاتەوە لە پاراستنى ماڵ و موڵکى هاوڵاتیان
  • دەستەى گشتى باج پێشبینیدەکات تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ داهاتیان بگاتە سێ ترلیۆن دینار

عەرەبى جەدید

  • مافیاکانى سپیکردنەوەى پارە لە عێراق زەوییە کشتوکاڵییەکان وشک دەکەن و پرۆژەى نیشتەجێبوونى لەسەر دروستدەکەن
  • سەدر نمایشى سەربازیی لە سەرایا سەلام قەدەغە دەکات
  • قەیرانێکى تازە لەنێوان رووسیا و مۆڵدۆڤا: مۆسکۆ نایەوێت پەیوەندییەکان بچڕێنێت

زەمان

  • کاروانى بەرپرسانى عێراق و پاسەوانەکانیان.. بەهەدەردانى ماڵى گشتى و ئیستیفزازکردنى هاوڵاتیان
  • سەدر نمایشى سەربازیی لە سەرایا سەلام قەدەغە دەکات بەبێ ئاگادارى خۆى
  • گومانەکانى گەندەڵى حکومەتى عێراق ناچاردەکات چاو بە گرێبەستەکانى وەزارەتى کارەبادا بخشێنێتەوە

شەرقولئەوسەت

  • نەخۆشى سورێژە لەنێو منداڵانى یەمەندا سێ هێندە زیادیکردووە
  • لەبارەى دۆسیەى زەوییەکانى “جادرییە” سیستانى بێدەنگى دەشکێنێت
  • مۆسکۆ: هیچ گومانێک لە دۆڕانى رۆژئاوا لە ئۆکراین نییە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێرڤەر

  • بە تۆمەتى کەمتەرخەمى بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت کە پەرستارەکەى بەریتانیا حەوت منداڵى تازە لەدایکبووى تێدا کوشتبوو
  • خێزانی یەکێک لە سەرۆکوەزیرانەکانی پێشووی بەریتانیا ئەم هەفتەیە داوای لێبوردن دەکەن بەهۆی ئەوەی بنەماڵەکەیان لە رابردوودا بەشێک بوون لە سیاسەتی کۆیلایەتی وڵاتەکە
  • نیکۆلا سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بەهۆی بەرگریی لە داگیرکارییەکانی پوتین لە ئۆکراین، روبەڕووی رەخنەی توند دەبێتەوە

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • بەگوێرەی راپرسییەک لە چین، خۆکوشتن لەناو کەسانی سەرووی 70 ساڵیدا رووی لەزیادبوونە و ساڵی رابردوو 282 پیاو و ژن خۆیان کوشتووە
  • بەگوێرەی راپرسییەک دەرکەوتووە 40%ى گەنجانی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین بە قومارەوە خەریکن و لەبارەی زیانەکانەوە هۆشدارییان پێدەدەرێت
  • دراوی یوانی چین ئەمساڵ رێژەی لەسەدا 5.4ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە و پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەکرێت

وۆڵ ستریت جۆرناڵ

  • ئۆکراین بەردەوامە لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی سنورەکانی کە لەلایەن رووسیاوە داگیرکراون
  • بەهۆی دابەزینی بازاڕی خانووبەرە و موڵک لە چین، تا دێت نیگەرانی زیاتر بڵاودەبنەوە
  • لە هەوڵێکدا بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی چەک لە ئەمریکا، ئیدارەی بایدن مۆڵەتی سەدان بازرگانی چەک هەڵدەوەشێنێتەوە

عەرەب نیوز

  • شەوى رابردوو ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار دا سیلڤا لەلایەن هەزاران هاندەری یانەی هیلالی سعودییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا
  • بەهۆی رێگەنەدان بە دروستکردنی رێگایەک لە دوورگەی قوبرس لەلایەن تورکیاوە، ئەنقەرە رەخنەی توند لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت
  • لە هێرشێکی موشەکی بۆ سەر شارێکی ئۆکراین حەوت کەس کوژران و نزیکەی 150 کەس برینداربوون

هەواڵی زیاتر

Back to top button