فەرەنسا رێگریی لە ژمارەیەکى کەمى ئەو کۆچبەران کردووە کە دەیانەوێت بڕۆن بۆ بەریتانیا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 18ى ئابى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلى تەلەگراف

  • سەربارى رێککەوتنى نێوانیان، فەرەنسا ئەمساڵ رێگریی لە ژمارەیەکى کەمترى کۆچبەران کردووە کە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە بەریتانیا
  • ئەو کەلوپەلە گرانبەهایانەى کە لە مۆزەخانەى بەریتانیا دزراون بەهاکەیان زیاتر لە 50 هەزار پاوەنە، بەڵام لە وێبسایتێک بۆ فرۆشتن دانراون تەنها بە 40 پاوەن
  • لەمساڵدا ئاستى خوێندکارانى زانکۆ لە ئینگلتەرا بەراورد بە خوێندکارانى وێڵز و ئێرلەنداى باکوور بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە

ژاپۆن تایمز

  • بازاڕى خانووبەرەى چین رووى لە دابەزین کردووە: خانووى تازە نرخەکەى 2.4% دابەزیوە و خانووى کۆنیش لە 6%
  • لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا هەناردەى کەلوپەلى ژاپۆنى بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە
  • ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریاى باشوور هێڵێکى گەرم لەنێوان سەرکردە باڵاکان و بەرپرسانى هەرسێ وڵات دادەمەزرێنن تاوەکو لە حاڵەتى لەناکاودا پەیوەندى بکەن

واشنتن پۆست

  • پێشبینیدەکرێت خۆڵەمێشى ئاگرەکەى ویلایەتى هاوایی بەهۆى بارانەوە ژەهراویی ببێت و بۆ چەندین ساڵ کاریگەرییەکەى بمێنێتەوە
  • ئەمریکا پێشبینیدەکات ئۆکراین شکستبهێنێت لە گرتنەوەى سەرجەم ناوچەکانى بە تایبەت پردى کریمیا
  • بەهۆى ئەوەى هەموو شتێکیان لەدەستداوە لە ئاگرەکەى هاوایی ئەمریکا، خەڵکى لەنێو ئۆتۆمبێل و پەناگەى دیکەدا دەخەون

عەرەب نیوز

  • پاش سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ ریاز، بەمنزیکانە سەرۆککۆمارى ئێرانیش سەردانى سعودییە دەکات
  • هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر کەمپى جنین دەستیانپێکردووەتەوە بەبیانووى گەڕان بەدواى چەند داواکراوێکى فەڵەستینیدا
  • پاشئەوەى سعودییە هاوکارییەکى 1.2 ملیار دۆلارى بۆ یەمەن دەنێرێت، حکومەتى وڵاتەکە دەست بە چاکسازیی ریشەیی دەکات لە کەرتى ئابووریدا

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • سعودییە و ئێران.. بەرەو بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا
  • هاوپەیمانان و هەسەدە سەرکردەیەکى داعش لە رەققە دەکوژن کە بەرپرسى ناوچەى رۆژهەڵاتى سووریا بووە
  • مایکل پارکینسۆن “پادشاى بەرنامە دیالۆگئامێزەکان” لە بەریتانیا کۆچى دوایی کرد

قودسى عەرەبى

  • عێراق پێویستى بە 88 هەزار قوتابخانە هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەرتى پەروەردە
  • لە سەرەتاى ئاڵۆزییەکانى سودانەوە 19 کارمەندى تیمى فریاگوزاریی کوژراون
  • لیبیا: ئاهەنگ و تەقەى خۆشى بەبۆنەى ئازادکردنى فەرماندەى لیواى 444

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button