عێراق نزیکەى ملیارێک دۆلارى لە کڕینى کارەبادا خەجکردووە و کارەباکەشى بەدەستنەگەیشتووە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • عێراق نزیکەى ملیارێک دۆلارى لە کڕینى کارەبادا خەجکردووە و کارەباکەشى بەدەستنەگەیشتووە
  • 30 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى قەڵاى کەرکوک تەرخاندەکرێت
  • بەگوێرەى گرێبەستێک یابان پەرە بە پاڵاوگەى بەسرە دەدات

 

شەرقولئەوسەت

  • رووسیا “جەنگى دانەوێڵە” لە دژى ئۆکراین فراوان دەکات
  • بازرگانە دێرینەکان دیمەشق کۆچ دەکەن و بێهیوان لە دۆخى ئابوورى سووریا
  • ئايا هەڵمەتى سڕینەوەى دۆلار سەرکەوتوو دەبێت؟

قودسى عەرەبى

  • مووچەى فەرمانبەرانى سووریا دووهێندە زیاددەکرێت، تێکڕاى مووچە لەنێوان 250 بۆ 300 هەزار لیرەدایە کە دەکاتە 20 دۆلار
  • لیبیا.. دۆخى تەرابلووس ترسناکە، 55 کەس کوژراون و 146ى دیکە بریندارن
  • 40 هەزار سەرباز کاروانەکانى “چلەى ئیمام حسێن” لە عێراق دەپارێزن

عەرەب

  • تاکە ژنەکەى پەرلەمانى کوەیت سەرکەوتووبوو لە نەهێشتنى ئیمتیازاتى پلەڵاکان
  • پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق لە دوو بەرەوە رووبەڕووى جەنگێکى دۆڕاو بووەتەوە
  • بڕانى کارەبا لە میسر ئاماژەیە بۆ قەیران لە وڵاتەکەدا

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

دەیلی تەلەگراف

  • لە جامی جیهانی ژناندا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای بردنەوەی لە ئوستراڵیا گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و 20ی ئەم مانگە لەگەڵ ئیسپانیا روبەڕووی یەکتری دەبنەوە
  • بەهۆی دزینی گەوهەری گرانبەها لە مۆزەخانەی بەریتانیا کارمەندێکی مۆزەخانەکە لە کارەکەی دورخرایەوە
  • ئۆکراین بۆ پاراستنی تانکەکانی چالێنجەری بەریتانی گۆڕانکاری لە دیزاینی تانکەکاندا دەکات و بەشی سەرەوەی تانکەکان بەتەواوی دادەپۆشێت بۆ ئەوەی لە بۆمبە ئاسمانییەکان بیپارێزن

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆی بەتەمەنداچوونی خێرای دانیشتووانی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین و کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون لەبارەی ژمارەی دانیشتووانەوە هۆشداری دەدرێت
  • لەگەڵ پاشەکشەی ئابوریی چیندا، پەیامەکانی شی جینپینگی سەرۆکی وڵاتەکە داوای ئارامگرتن و خۆڕاگریی دەکەن
  • بەهۆی هەرەسهێنانی یارییەکی هەڵبەز و دابەزی (جەمپ) منداڵان، هەرزەکارێک لە هۆنگ کۆنگ بریندربوو و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە

واشنتن پۆست

  • وەک هەنگاوێک بۆ بەکارهێنانی ئەندامی جەستەی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ لە نەشتەرگەرییەکدا لە ئەمریکا گورچیلەی بەراز بۆ کەسێک دانرا، کە مێشکی مردووە و گورچیلەکان 32 رۆژ کاریان کرد
  • بەهۆی قەیرانی ئاو بەرهەمی برنجی عێراق کەمبووەتەوە، یەکەم قوربانیش برنجی جۆری عەمبەرە
  • کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور لە نامەیەکدا پشتیوانی خۆی بۆ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دوپاتکردەوە

عەرەب نیوز

  • دوای دوو رۆژ لە شەڕ و پێکدادن و کوشتنی 55 کەس و برینداربوونی 146 کەسی دیکە لە لیبیا، ئاگربەستێکی شلوشۆق راگەیەندرا
  • لە ساڵی 2018ەوە کە بەریتانیا دەستیکردووە بە تۆمارکردنی ئاماری کۆچبەران، تا ئێستا 100 هەزار کۆچبەر روویان لەو وڵاتە کردووە
  • فەرماندەی پێشووی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەڵێت داعش خەریکە بەتەواوی لە عێراقدا  کاریگەریی نامێنێت

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button