رۆژنامەکان: بەرپرسێکی کورد لە رۆژئاڤا دەڵێت، نەوت بە نرخێکی رەمزی بە رژێمی سوریا دەفرۆشین

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 16ى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لەسەر مێزی پەرلەمانە
  • سەرۆککۆمار داوا دەکات بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە
  • کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وەبەرهێنان ئەمساڵ لە بەغداد بەرێوەدەچێت

شەرقولئەوسەت

  • بەرپرسێکی کورد لە رۆژئاڤا: نەوت بە نرخێکی رەمزی دەفرۆشین بە رژێمی سوریا
  • عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی یاریدەدەرەکانی کازمی بە ئینتەرپول دەدات
  • داواکاری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی بەپەلەی شەڕ و پێکدادانەکانی لیبیا هەیە

قودسی عەرەبی

  • هەولێر، بەغداد تۆمەتباردەکات بە پێشێلکردنی رێککەوتنی نێوانیان
  • کۆمپانیا جیهانیەکانی بواری نەوت داوا دەکەن مافەکانیان لەبەرچاوبگیرێت لە هەر رێککەوتنێکی نێوان هەولێر و بەغداد
  • ئەو شاندە سەربازیەی لە ئەمریکا بوون ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ سودانی خستەڕوو، لیژنە پێکهێنرا بۆ جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکان

عەرەبی جەدید

  • دوای مانگێک لە سەردانەکەی سودانی، هیچ ئەنجامێک دیار نیە لە دۆسیەی سنوورەکان و ئاو
  • میلیشیاکان تێلیگرام بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر سودانی
  • بارودۆخی سودان لە کۆنترۆڵ دەردەچێت

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • سێ هاوڵاتی بولگاریا بۆماوەی چەندین ساڵە بە پاسپۆرتی ساختەوە لە بەریتانیا نیشتەجێن و سیخوڕییان بۆ روسیا کردووە، دەستگیرکران
  • رۆڵی واڵکەر، ئەو جەنەڕاڵەی لە تەقینەوەیەکی تالیبان لە ئەفغانستان رزگاری بوو دەبێت بە سەرۆکی داهاتووی سوپای بەریتانیا
  • دوای ئەوەی بەفەرمی لەلایەن دادگاوە تۆمەتبارکرا بە شێواندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020، ترەمپ بەڵێن دەدات بێتاوانى خۆى بسەلمێنێت

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین جەخت لەوەدەکاتەوە لەگەڵ کوالیتی بەرزی گەشەپێدانی وڵاتەکە گرنگی بە گەشەپێدانی ژینگە و سەوزایی بدرێت
  • ئابوریناسانی چین داوادەکەن سیاسەتەکانی وڵاتەکە پاڵپشتی زیاتر لە هاوڵاتییان بکات و رێژەی سود کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی ئابوریی وڵاتەکە هەڵبستێتەوە
  • زانایان هۆشداریی دەدەن ساڵی 2024 گەرمتر بێت و داوا دەکەن سوتاندنی سوتەمەنی نەوتیی کەمبکرێتەوە

واشنتن پۆست

  • بەگوێرەى گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەرکەوتووە ئاگرەکەی ویلایەتی هاوایی ئەمریکا بەهۆیەوە 101 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی کەوتنی دارێک بەسەر هێڵیکی کارەبا کەوتووەتەوە
  • ریزەکانی داعش لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆى ئەفریقا رووی لە فراوانبوونە و تا دێت توندوتیژییەکانی ئەو گروپەش زیاتر دەبن
  • دوای ئەوەی بێکاریی لە چیندا ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد، وڵاتەکە رەتیدەکاتەوە چیدیکە ئاماری فەرمی لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە

عەرەب نیوز

  • سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، وڵاتانی رۆژئاوا تۆمەتباردەکات کە رێکخراوە جیهانییەکان بۆ مەرامی خۆیان بەکاردەهێنن و قەیرانیان لە چەندین وڵاتی جیهاندا دروستکردووە
  • نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، شەڕی ناوخۆی سودان لە کۆنترۆڵ دەرچووە و شەش ملیۆن کەس نزیکن لەوەی توشی قاتوقڕیی ببن
  • چەکدارەکانی فەلەستین دوای کوشتنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە موشەک ئاراستەی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوونی جووەکان دەکەن

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button