لە ئەمریکا کچێکى تەمەن 13 ساڵان منداڵێکى بوو

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 15ى ئابى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ئاگرکەوتنەوەکەى ویلایەتى هاوایی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 99 کەس
  • لە ویلایەتى میسیسیپی ئەمریکا کچێکى تەمەن 13 ساڵان منداڵێکى بوو، کچەکە دەستدرێژى کرابووەسەر، بەڵام رەتیکردەوە منداڵەکەى لەبارببات
  • بانکى ناوەندى روسیا کۆبوونەوەیەکى لەناکاو ئەنجامدەدات، بەهۆى لەدەستدانى بەهاى رۆبڵى روسی بۆ 16 مانگ لەسەر یەک

چاینە دەیلى

  • کەمبوونەوەى دەردانى گازى کاربۆنى کاریەگەرییەکانى خەریکە لە چین دەردەکەوێت، بەهۆى هەنگاوە بەردەوامەکانى وڵاتەکە
  • سیاسەتە تازەکانى حکومەتى چین وای لە کۆمپانیا بیانییەکان لە وڵاتەکە کردووە وەبەرهێنان زیاتر بکەن
  • وەزیرى بەرگرى چین دەڵێت، ئەو مەشقە سەربازییەى لە رۆژئاوا و باکورى زەریاى هادى لەگەڵ روسیا کردوویانە پەیوەندی بە پێشاتەکانى ئەمدواییەى جیهانەوە نییە

واشنت پۆست

  • بەهۆى ئەنجامدانى پشێوى و ئاژاوە لە ویلایەتى جۆرجیا، دۆناڵد ترەمپ روبەڕوى 13 تۆمەتى دیکە دەبێتەوە
  • دانیشتوانى شارۆچکەى لاهایناى ئەمریکا بەهۆى ئاگرە وێرانکەرەکەوە روبەڕوى قەیرانى نیشتەجێبوون بوونەتەوە
  • سەرۆکوەزیرانى جەزائیر داوا لە سەرکردەکانى کودەتاکەى نەیجەر دەکات پەند لە شەڕ و ئاژاوەکانى لیبیا وەربگرن

عەرەب نیوز

  • سەرکردەکانى میسر، ئوردن و فەلەستین، ئیسرائیل بە زیادکردنى گرژییەکانى کەرتى رۆژئاواى فەلەستین تۆمەتباردەکەن
  • نەیمار، ئەستێرەى بەرازیلى بە بەهاى 100 ملیۆن دۆلار پەیوەندى بە یانەیەکى سعودییەوە دەکات
  • لە کۆتا رۆژى کۆنفرانسى مەککەدا جەخت لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان بۆ بەهێزکردنى هەماهەنگى و یەکگرتووى ئیسلامى لەنێوان وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامیدا

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • مانگى 11 کارتى دەنگدان دەدرێتەوە بەو کەسانەى کە تۆمارەکانیان تازەکردووەتەوە
  • بەغداد و کوردستان هەماهەنگى دەکەن بۆ رێگریی لە هاتنى کرێکارى بیانى
  • لە 47%ـى دانیشتووانى عێراق تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە

شەرقولئەوسەت

  • لیستە سێبەرەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کێبڕکێ لەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەکەن
  • کودەتاچییەکانى نەیجەر بەنیازن بە تۆمەتى “خیانەتى گەورە” محەمەد بازووم دادگایی بکەن
  • فەرماندەى سوپاى سودان: وڵاتەکەمان رووبەڕووى گەورەترین پیلانگێڕیی بووەتەوە لە مێژوودا

قودسى عەرەبى

  • لە سعودییە پێشوازى فراوان لە فیلمى “باربى” دەکرێت و لە وڵاتانى دیکەى عەرەبى قەدەغەکراوە
  • سەرۆکى لیژنەى دەستپاکیی پەرلەمانى عێراق: حزب هەیە لە رێگەى گەندەڵییەکانى وەزارەتى نەوتەوە تەمویل دەکرێت
  • لوتکەى سێقۆڵى “میسر، ئوردن و فەڵەستین” جەختیکردەوە لەسەر چارەسەرکردنى دۆزى فەڵەستین بەگوێرەى پێودانگە نێودەوڵەتییەکان

عەرەب

  • دادگاییکردنى وەزیرى پێشووى نەوتى عێراق: بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵیی یان تەسفییەى حسیابات
  • ئیسرائیل رایگەیاند کە بەرەوپێشچوونى بەرچاو هەیە لە گفتوگۆکانى نێوان واشنتن و ریاز لەبارەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ تەلئەبیب
  • ئیمارات هەنگاوى بەرچاوى بڕیوە لە بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارەدا

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button