سەدر بایکۆتى هەڵبژاردنى پارێزگاکان دەکات، بەڵام لایەنگرەکانى دەنگدەدەن

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • هەولێر و بەغداد هەماهەنگى دەکەن بۆ رێگریی لە هەڵهاتنى سەرکردەکانى داعش
  • پێشنیازدەکرێت وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیا تێکەڵ بە وەزارەتى خوێندنى باڵا بکرێت
  • پەرلەمان بەگوێرەى خشتەیەک میوانداریی وەزیر و سەرۆکى دەستەکان دەکات

 

شەرقولئەوسەت

  • سەدر بایکۆتى هەڵبژاردنى پارێزگاکان دەکات، بەڵام لایەنگرەکانى دەنگدەدەن
  • کورد داوا دەکەن بۆ هەڵبژاردنى کەرکوک پشت بە سەرژمێریی 1957 ببەسترێت
  • ناتانیاهۆ: رێککەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا “وەکیلەکان”ـى ئێران تەمویل دەکات

 

قودسى عەرەبى

  • لەگەڵ دیاریکردنى خەلیفەى پێنجەمدا: هێرشەکانى داعش لە رۆژهەڵاتى سووریا زیاتر بووە
  • بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتوو هاوپەیمانێتییە تەقلیدییەکانى شیعە و سوننە رووبەڕووى دابەشبوون دەبنەوە
  • قەیرانى نان نەهامەتی تونسییەکان قوڵتر دەکاتەوە

 

عەرەب

  • هەڵبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان رەنگە دابەشبوونى نێوان یەکێتى و پارتى زیاتر بکات و یەکێکیان بکاتە ئۆپۆزسیۆن لەجیاتى بەشداریکردن لە حکومەتدا
  • شاى ئوردن “یاساى تاوانە ئەلیکترۆنییەکان” پەسەنددەکات: رەخنەگرتن لە بنەماڵەى شاهانە کە رەهەندى سیاسى هەبێت بە تاوان هەژماردەکرێت
  • تونس دەستگیرکردنى تۆڕێکى نێودەوڵەتى بازرگانیکردنى بە ئەندامەکانى مرۆڤەوە راگەیاند کە بارەگاکەی لە تورکیایە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

ئۆبزێرڤەر

  • بەهۆی گیانلەدەستدانی شەش کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز بەریتانیا لەبارەی سیاسەتی کۆچبەرانەوە روبەڕووی رەخنەی تازە دەبێتەوە
  • 90%ی ئەو روبارانەی ئاوی پاکیان هەیە لە بەریتانیا بەهۆی ئاوەڕۆی ماڵان و پاشماوە کشتوکاڵییەکانەوە پیسبووە
  • بەهۆی پەرەسەندنی زیاتری ئاگرەکەی ویلایەتی هاوای ئەمریکاوە خەڵکیی دووبارە ماڵەکانیان چۆڵدەکەنەوە و ژمارەی گیانلەدەستداوان بەرزبووەتەوە

واشنتن پۆست

  • ژمارەی گیانلەدەستدانى ئاگرەکەی ویلایەتی هاوایی بۆ 89 کەس بەرزبووەوە خەڵکی دورگەکە رەخنە لە هەوڵەکانی حکومەت دەگرن بۆ بەدەمەوەهاتنی دۆخەکە
  • لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ئۆکراین، خەم و تاریکی باڵی بەسەر ئۆکراینی شەکەتدا كێشاوە
  • تا دێت لە ئەفریقای ناوەڕاست لایەنگیری بۆ داعش رووی لەزیادبووندایە و خەڵکیش لەو ناوچەیە کۆچدەکەن

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • بڕیارەکەی بایدن بۆ رێگریی کۆمپانیاکان لە وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیای چین دەبێتە لەمپەر لەبەردەم خواستە تەکنەلۆژییەکانی هۆنگ کۆنگ
  • زیادبوونی مەشقی سەربازیی چین بەهاوبەشیی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بووەتە هۆکاری بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەدا
  • هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین لەڕێگەی شەمەندەفەرەوە تێچوویەکی زۆری هەیە و خستنەڕووی خۆراک لە ئاسیا دەخاتە مەترسییەوە

عەرەب نیوز

  • بەهۆی نقومبونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە و پێنج کەسیش بێسەروشوێنن
  • هێزەکانی روسیا هێرشێک لەلایەن 20 درۆنی ئۆکراینەوە لەسەر پردی کریمیا پوچەڵدەکەنەوە
  • هێزەکانی سنوریی سعودیە رێگریی لە بەقاچاغ هێنانی 49 کیلۆ رووەکی خاتدا دەگرن کە وەک ماددەی هۆشبەر سودی لێدەبینرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button