رۆژنامەکان: هەرێم پشكی خۆی لە بودجەدا هێشتا وەرنەگرتووە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 12ـى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • هەرێم پشكی خۆی لە بودجەدا هێشتا وەرنەگرتووە
  • 24ی تشرینی ساڵی داهاتوو سەرژمێری گشتی ئەنجامدەدرێت لە عێراق
  • دارخورماکانی عێراق رووبەرووی گەرما دەبنەوە

شەرقولئەوسەت

  • لە عێراق یاری “پەت راکێشانە” لە نێوان واشنتۆن و تاران
  • جوڵانەوەی سیاسی عێراق لە دەوری دۆلار و کارەبا و هەڵبژاردنەکان دەخولێتەوە
  • “ئوم قەسر” بابەتی نوێی موزایەدەی سیاسیە لە عێراق

قودسی عەرەبی

  • سیاسیەکانی کورد رەخنە لە مامەڵەی بەغداد دەگرن لەگەڵ هەولێر
  • خێزانی هیشام هاشمی داوا لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکەن نەچێتە ژێر فشاری سیاسی
  • بەسرە: داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکرێت بۆ دیاریکردنی سنوری نێوان عێراق و کوەیت

عەرەب

  • پەرلەمانی عێراق نیازی پرۆژەیاسایەکی هەیە بۆ دورخستنەوەی مامۆستایانی پیاو لە خوێندنگاکانی کچان
  • چاوپێکەوتنی ئەردۆغان و سەرکردەکانی ئیخوان، مشتومڕ دەنێتەوە لە میسر
  • داعش هێرشەکانی بۆ سەر سوپای سوریا چرکردووەتەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • ئەو کەشتییەی بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەرانی بەریتانیا ئامادەکرابوو، بەهۆی بوونی بەکتریایەکی کوشندە لە سیستمی ئاوەکەیدا چۆڵدەکرێت و وەزیری ناوخۆش لەژێر فشاری رەخنەکاندایە
  • شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە جیهاندا مەترسی لەسەر خستنەڕووی خۆراکی جیهانی دروستکردووە
  • کچی سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر دەڵێت، باوکی بەهۆی ئەوەی لە دۆخێکی نامرۆڤانەدایە، کێشی کەمیکردووە

چاینە دەیلی

  • تەواوکردنی یەکێک لە گەورەترین کەشتییە بازرگانییەکانی جیهان و رەوانەکرنی بۆ بەندەرێکی یۆنان، دەرخەری ئەوەیە پرۆژەی رێگەی ئاوریشمی چین لە هەموو جیهاندا سودی لێدەبینرێت
  • چین ئەمریکا بە پێشێلکاریی یاساکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی تاوانباردەکات و داوا دەکات ئەمریکا پابەند بێت بە یاساکانی
  • بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە هەرێمی هەبی باکوری چین، 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 16 کەسیش بێسەروشوێنن

واشنتن پۆست

  • بەهۆی ئاگرەکەی دورگەی لاهاینای ویلایەتی هاوایی ئەمریکا تاوەکو ئێستا 67 کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی داروپەردووی سوتاوەوە گەڕان بەدوای قوربانیان سەختتربووە
  • بەرپرسانی سەربازیی دەڵێن، یەکەم تیمی فرۆکەوانی ئۆکراین، کە راهێنان لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکی ئێف 16 دەکەن، تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو لە مەشقەکان تەواو نابن
  • بەریتانیا داوادەکات لە پلانێکی توندا کۆچبەرانی وڵاتەکەی بنێرنە رواندا و رەنگە وڵاتانی دیکەش چاوی لێبکەن

عەرەب نیوز

  • لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆسەر پاسێکی سەربازیی لە سوریا، 26 سەربازی حکومەت لە دێرەزور کوژران
  • دوای رێککەوتنی ئەمریکاو ئێران بۆ ئازادکردنی چەند دیلێک، ئێران پێنج گیراوی ئەمریکی لە زیندانی ئەوین بەرەو هۆتێلێک لە تاران گواستەوە
  • ئەو کەشتییەی چەندین ساڵە بە ملیۆنێک بەرمیل نەوتەوە لە کەناراوەکانی یەمەن گیری خواردبوو، چیتر بۆمبێکی تەوقیتکراو نییە و نەوتەکەی بەتاڵکرایەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button