بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما توندوتیژیی خێزانی لە عێراق زیادکردووە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 11ـى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

قودسی عەرەبی

  • بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما توندوتیژیی خێزانی لە عێراق زیادکردووە
  • زیاتر لە سێ هەزار موسڵمانانی شاری گوروگرامی هیندستان بەهۆی هێرش و توندوتیژی پەیوەندیدار بە ئاین ئاوارە بوون
  • ئاماری هەڵئاوسان لە میسر بۆ 36.5% بەرزبوویەوە

شەرقئەوسەت

  • رەخنەکان دژی بوونی چەکی حزبوڵا لە لوبنان لە زیادبووندان
  • ئەڵمانیا هۆشداری لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دەدات
  • تورکیا داتا و زانیاریی تەواوی لەبارەى 10 هەزار چەکداری داعش هەیە کە دەزگا هەواڵگرییە جیهانییەکان بەدوایدا دەگەڕێن

عەرەبی جەدید

  • هەڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەلێکن بۆ سودانی
  • پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئامادە دەکات
  • تیرۆرکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئیکوادۆر رەوڕەوەی هەڵبژاردنی لەو وڵاتە پەکخست

ئەلعەرەب

  • عێراق دەیەوێت خۆی لە غازی ئێرانی دووربخاتەوە
  • شارەزایانی کەشناسیی وڵاتانی کەنداو نیگەرانن لە بەرزی پلەکانی گەرما
  • لە باشوری سوریا مافیاکانی ماددەی هۆشبەرەکان دستیانکردووە بە هەڵمەتێکی تیرۆرکردن

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • تەنھا دوێنێ 750 کۆچبەر لە ئاوی ئینگلیزییەوە چوونەتە بەریتانیا کە زۆرترین ژمارەیە ئەمساڵ لە یەک رۆژدا تۆمارکرابێت
  • بەھۆی بەردەوامیی مانگرتنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی بەریتانیا، کەرتی تەندروستی وڵاتەکە لە دۆخێکی خراپدایە و ملیۆنان کەس لە لیستی چاوەڕوانی بینینی دکتۆردان
  • بەریتانیاش هاوشێوەی ئەمریکا دەتوانێت رێگە لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بگرێت وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆجیای سەربازیی چیندا بکەن

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • چین مەترسی هەیە وڵاتانی دیکە چاو لە بڕیارەکەی بایدن بۆ کەمکردنەوەی وەبەرھێنان لە کەرتی تەکنەلۆجیای چیندا
  • پۆلیسی چین 10 کەسی بەتۆمەتی دابینکردنی بودجە بۆ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە دژی حکومەت دەستگیرکرد
  • ئەمساڵ ژمارەی لەدایکبووان لە چین بۆ خوار هەشت ملیۆن دادەبەزێت و بەمەش نیگەرانی گۆرینی دیمۆگرافی وڵاتەکە زیاتر دەکات

واشنتن پۆست

  • ئیران و ئەمریکا لەبارەی گۆڕینەوەی زیندانییەکانی نێوانیان و ئازادکردنی شەش ملیار دۆلاری بلۆککراو دانوستان دەکەن
  • ئاگرەکەی دورگەی ماوی لە ویلایەتی ھاوایی ئەمریکا بۆ ھەتاھەتایە ئەو شارەی گۆڕی
  • ژمارەیەک لە حکومەتەکانی ئەفریقای رۆژئاوا بۆ چارەسەریی قەیرانی کودەتاکەی وڵاتی نەیجەر ھێزیان جوڵاندوو

عەرەب نیوز

  • بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەلایەن قاعیدەوە، فەرماندەیەکی باڵای سوپای یەمەن گیانی لەدەستدا
  • بەھۆی سەرھەڵدانی گرژیی و ئاڵۆزیی بەھۆی تەقەکردن لەلایەن حزبوڵلاوە لە گوندێکی لوبنان، ئۆتۆمبێلی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە گولـلەی بەرکەوتووە
  • ئەنتۆنی بلینکنی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ھیچ سزایەکی سەرئێران بەھۆی گۆڕینەوەی زیندانیان سوکتر ناکرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button