مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمڕۆ 1ی تشرینی دووەمی ساڵی 2022

گاردیان

  • لولا داسێلڤا سەرۆکی نوێی بەرازیل دەڵێت بەشانازییەوە یادی ئەو چالاکوانانە دەکاتەوە، کە لەپێناو پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆندا گیانیان لەدەستداوە
  • لەمەودوا تویتەر مانگانە 20 دۆلار لەو کەسانە وەردەگرێت، کە هەژمارەکانیان لەلایەن کۆمپانیاکەوە پشتڕاستکراوەتەوە (ڤێریفای کراوە)
  • سوێلا براڤەرمان دەڵێت تاوانی ئەو نییە، کە کۆچبەران روبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە، دوای ئەوەی لێدوانی توندی دژی کۆچبەرانی دورگەی ئینگلیزی داوە

تایمز

  • باجی سەر کارمەندانی کەرتی حکومی بەریتانیا بە رێژەی 2% بەرزدەبێتەوە، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکانی بودجە
  • پەرلەمانتارەکانی پارتی پارێزگاران هۆشداری دەدەن، کە قسەکەى وەزیری ناوخۆ کە کۆچبەرانى بە داگیرکەری دورگەی ئینگلیزی ناوی هێنان، ببێتەهۆی هاندانی راستڕەوە توندڕەوەکان بۆ کاری توندوتیژی
  • توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە هاوسەرگیرییەکی دڵخواز دەبێتەهۆی زوو چاکبوونەوەی ئەو کەسانەی توشی جەڵتەی دڵ دەبن

دەیلی تەلەگراف

  • هێرشە موشەکییەکانی روسیا بۆ سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا نەخۆشخانەکانی شارەکەی پەکخستووە
  • ترسی خەڵکی بەریتانیا بەهۆی قەیرانی سوتەمەنییەوە زیاتردەبێت، دوای ئەوەی نوسینگەی کەشوهەوای وڵاتەکە رایگەیاند، زستانی ئەمساڵ ساردتر دەبێت بەراورد بە ساڵی رابردوو
  • بەهۆى کورتهێنانی 50 ملیار پاوەن لە بودجەی گشتی، ریشی سوناک باجی سەر کارمەندانی حکومەت زیاتر دەکات

میترۆ

  • کۆچبەران بەخێربێن بۆ بەریتانیا، لێرە نە جێگای خەو، نە هەوای پاک، نە دەرگای توالێت و نە هەست و سۆز هەیە
  • سوێلا براڤەرمان داندەنێت بە ناردنى شەش ئیمەیڵی حکومی لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە، دوای ئەوەی لەبارەی نەپاراستنی زانیارییە گرنگەکانی حکومەت روبەڕوى رەخنەی زۆری بووەوە
  • بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەی درێژخایەن لە بەریتانیا، حکومەت داوای داخستنی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button