دابەشبوونی لایەنە کوردییەکان لە کەرکوک هەڕەشە لە بەدەستهێنانەوەی زۆرینە دەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • شەمەندەفەری هەڵواسراو خزمەتی 80%ی ناوچەکانی بەغداد دەکات کاتێک تەواو دەبێت
  • بازاڕی عێراق پڕ بووە لە شتومەکی هاوردەکراوی ناستاندارد
  • 180 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ قۆناغی یەکەمی بیمەی تەندروستی

 

شەرقئەوسەت

  • دابەشبوونی لایەنە کوردییەکان لە کەرکوک هەڕەشە لە بەدەستهێنانەوەی زۆرینە دەکات
  • ئیبراهیم رەیسی بەڵێن دەدات دیاردەی لابردنی حیجاب لە وڵات نەهێڵێت
  • ئەردۆغان: سەقامگیری سوریا پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان خێرادەکات

قودسی عەرەبی

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: گەرمای توندی عێراق ئاماژەیە بە دەستپێکردنی قۆناغی کوڵانی جیهان
  • حزبەکەی محەمەد شیاع سودانی بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند
  • دوو کەس لە شەڕی نێوان حزبوڵا و شارۆچکەیەکی مەسیحینشین لە لوبنان کوژران

عەرەبی جەدید

  • نرخی برنج بەرزترین ئاستی لە 15 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد
  • دەرمانخانەکانی سوریا دەرمانیان لێبڕاوە
  • کودەتاچییەکانی نەیجەر گوێ بە نێوەندگیرییەکان نادەن

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان، ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ دەچنە زانکۆ لەبەریتانیا ناچار دەکات لەگەڵ کەسوکاریان بژین و لە زانکۆ نزیکەکان بخوێنن
  • بەهۆی ژێرئاوکەوتنى بەلەمێکی کۆچبەران لە دورگەیەکی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لانیکەم 41 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
  • جۆ بایدن، ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی قەدەغە دەکات وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیای چیندا بکەن

چاینە دەیلی

  • سەرەڕای کەمبوونەوەی هاوردەی کاڵاکانی چین لەلایەن ئەمریکاوە، پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بەردەوامە
  • ئەمساڵ چین شەڕی لە دژی گەندەڵی لە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەیدا دەستپێکردووە و چەندین بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و بەرپرسی تەندروستی روبەڕووی لێکۆڵینەوە بوونەتەوە
  • بڕیارەکەی بایدن بۆ رێگریی لە وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیا لە چین کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات

واشنتن پۆست

  • سزا تازەکەى بایدن بۆ سنوردارکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی تەکنەلۆژیای چین بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەمریکایە لە  گەشەسەندنی تەکنەلۆژیای سەربازیی وڵاتەکە
  • بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ویلایەتی هاوایی ئەمریکا لەنیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو برینداریش دۆخیان ناجێگیرە
  • چەند رۆژێک دوای دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەی، پاکستان پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە

عەرەب نیوز

  • لە رووداوی ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەی کۆچبەران لەنێوان ئیتاڵیان و تونسدا چوار کەس رزگارکران، کە چوار رۆژ لەسەر ئاو مابوونەوە
  • ئۆپەراسیۆنی خاڵیکردنی نەوت لە کەشتییەکی دەریای سوردا لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە، کە مەترسییەکی گەورەی دروستکردبوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆتایی دێت
  • لە رووداوێکی تەقەکردن لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە لە گوندێکی ئەو وڵاتە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

هەواڵی زیاتر

Back to top button