ئەردۆغان: دەبێت بەڵێنەکانمان لەبارەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین ببەینەسەر

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • کوردستان مریشک، هێلکە، سێو، ترێ، هەنجیر و هەنگوین هەناردەى کەنداو دەکات
  • مافى مرۆڤ: هەژاران و داهات مامناوەندەکان لە کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون سودمەند نەبوون
  • وەزارەتى دارایی داوا لە وەزارەتەکان دەکات بێن و رێنماییەکانى بودجە وەربگرن

شەرقولئەوسەت

  • واشنتن و بەغداد.. لە تێکشکاندنى “داعش”ـەوە بۆ “قۆناغێکى تازە”
  • سێ هاوپەیمانێتى شێوەى ململانێى هێزە شیعییەکان لە هەڵبژاردنى پارێزگاکاندا دیاریدەکات
  • لە سەرەتاى دەستپێکردنى ناڕەزایەتییەکانى ئێرانەوە 100 رۆژنامەنووس دەستگیرکراون

زەمان

  • شنگال پێشوازى لە کاروانێکى دیکەى ئاوارە ئێزدییەکان دەکات
  • شاندێکى عێراقى بە سەرۆکایەتیى وەزیرى بەرگریی لە واشنتنن بۆ تاوتوێکردنى ئایندەى پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان
  • مالیکى دژى قەدەغەکردنى تێلیگرامە لە عێراق

 

قودسى عەرەبى

  • هەولێر بەڵێن دەدات کە پابەند دەبێت بە پاراستنى مافەکانى مرۆڤ
  • پەرلەمانتارێک داواى دادگاییکردنى کازمى دەکات لەسەر دۆسیەى “دزى سەدە”
  • فەرەنسا کۆتایی بە سەرکێشییەکانى مەغریب هێنا و گەیشتە قۆناغى هەشتى جامى جیهانى خانمان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • کۆمپانیای میوزیکی جیهانی و گوگڵ لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی مافی کۆپی رایت و چاودێری بۆ میوزیکی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد دابنێن
  • جەمسەری بەستەڵەکی باشوری گۆی زەوی بەهۆی توانەوەوە لە دۆخێکی هەستیاردایە و مەترسی بۆسەر گۆڕانکارییە ژینگەییەکانی جیهان دروستدەکات
  • گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی لە بەریتانیا داتای تۆماری دەنگدەرانی وڵاتەکەی هاککردووە و ئەمەش بە گەورەترین دزەپێکردنی داتا لە وڵاتەکەدا دادەنرێت

ژاپۆن تایمز

  • سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هەڕەشەکانی چین بکات، دەڵێت، دۆخی گەرووی تایوان بەرەو ئاڵۆزیی دەچێت
  • ئەمڕۆ شاری ناکازاکی ژاپۆن یادی 78 ساڵەی روداوی بۆمبی ئەتۆمی دەکاتەوە، کە لەگەڵ هێرۆشیمادا لە دوو رۆژی یەک لەدوای یەک لەلایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج
  • ئەمڕۆ ژاپۆن روبەڕووی شەپۆلێکی سەختی بارانبارین دەبێتە و ئەگەری دروستبوونی مەترسی لەسەر تۆکیۆی پایتەخت دروستدەکات

واشنتن پۆست

  • رێگەپێدانی کەسایەتییە دەوڵەمەندەکان و هاوڕێکانی پوتین لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە رەخنە و توڕەیی چالاکانى دژی شەڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت
  • بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی تورکیا شارۆچکەیەکی بەرەو لەناوچوون بردووە و بەڵێنەکانی ئەردۆغانیش بۆ راگواستنی دانیشتوانەکەی بوون، نەک بنیادنانەوەی
  • بەهۆی کودەتاکەی نەیجەرەوە خەریکە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوادا دەپچڕێت

عەرەب نیوز

  • دوێنێ لە شەڕێکی سەختدا لە خەرتومی پایتەختی سودان لانیکەم 13 هاوڵاتی مەدەنی لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا گیانیان لەدەستدا
  • رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دەبێت بەڵێنەکانیان لەبارەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین ببەنەسەر
  • رۆژی سێشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکدا، هێزی دەریایی مەغریب 50 کۆچبەری ئەفریقی لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیاندا دەستگیرکرد، کە بەڕێگاوەبوون بۆ ئیتاڵیا

هەواڵی زیاتر

Back to top button