رۆژنامە عەرەبییەکان: پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوابخرێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 8ـى ئابى 2023

                                 رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • دادگای فیدراڵی تانەکانی بودجەی یەکلاکردەوە، سودانی ململانێی دەسەڵاتەکانی بردەوە
  • وەزیری بەرگری عێراق لەسەر بانگهێشتی پنتاگۆن، سەردانی واشنتن دەکات
  • تاڵیبان سەدان خۆکوژی ناردووە بۆ سنوورەکان و خۆی ئامادەکردووە بۆ جەنگی ئاو لەگەڵ ئێران

سەباح

  • دادگای فیدراڵی سکاڵاکانی هەرێم و ناوەندی یەکلاکردەوە، رێنماییەکانی بودجە چووە بواری جێبەجێکردنەوە
  • پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوابخرێت
  • سێ وەزیری حکومەت بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و لێپرسینەوە

عەرەب

  • هێزە سیاسیەکان لە بەسرە داوای حوکمی زاتی دەکەن بۆ راکردن لە گەندەڵییەکانی بەغداد
  • بەشدارینەکردنی سەدر لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق، لایەنگرانی تووشی بێ ئومێدی کرد
  • واشنتن وەک وەڵامێک بۆهەڕەشەکانی ئێران ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە کەنداو چڕتر دەکاتەوە

قودسی عەرەبی

  • وەزیری بەرگری عێراق بەیاوەری شاندێکی سەربازی دەچێتە ئەمریکا
  • واشنتن تۆمەتبار دەکرێت بە فشارخستنە سەر حکومەتی عێراقی بۆ راگرتنی تێلیگرام
  • عێراق و هەرێم ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدەدەن دژ بە تۆڕەکانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر

                                                     رۆژنامە ئینگلیزییەکان

عەرەب نیوز

  • بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە، ئەمریکا دووکەشتی جەنگی و زیاتر لە سێ هەزار دەریاوان و هێزی مارێنزی رەوانەی دەریای سور کرد
  • یاریزانی بەناوبانگی فەرەنسی کەریم بنزێما لە ئێستادا بۆ گەشتی عەمرە لە سعودیەیە
  • بەرپرسانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنەکانیاندا لە بیابانەکانی باشوری وڵاتەکەدا خەریکی رزگارکردنی کۆچبەران و لەناوبردنی باندە قاچاغچییەکانن

فاینەنشیەڵ تایمز

  • بەریتانیا یەکەم وەجبەی کۆچبەری وڵاتەکەی رەوانەی نێو کەشتی کرد، کە لەشێوەی هۆتێل بەکاردێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی تازە گەیشتوونەتە وڵاتەکە
  • نرخی خانوبەرە لە بەریتانیا بۆ چوارەم مانگی یەک لەدوای یەک دادەبەزێت
  • کاریگەرییە سەرسوڕ‌هێنەرەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەسەر جەمسەری باشوری گۆی زەوی مەترسییە جیهانییەکان زیاتر دەکات

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • چین بە ئاگایە لەوەی گفتوگۆکانی سعودیە بۆ پرسی ئاشتی لە ئۆکراین هەندێک بەرهەمی هەیە، بەڵام گفتوگۆکان بەبێ بەشداری روسیا کۆتایی بە شەڕ ناهێنن
  • کەرتی بازرگانی و ئابوری چین لە مانگی رابردوودا بۆ خێراترین ئاست لەساڵی 2020ەوە دابەزیوە و رێژەی هەناردەی کەلوپەلی وڵاتەکە لەسەدا 14 و نیو دابەزیوە
  • بەهۆی بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ژاپۆن بۆ نێو دەریا وڵاتەکە رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە پاشماوەکانی دەخاتە نێوماڵی دراوسێکانییەوە

واشنتن پۆست

  • تۆڕەکانی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەریی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن لەلایەن هاککەرە چینییەکانەوە دەستی پێگەیەندراوە و مەترسی هەیە پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و ئەمریکا دزەی پێکرابێت
  • دانیشوانی زیانلێکەوتووی لافاوەکانی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا نۆ مانگە چاوەڕێن ماڵەکانیان نۆژەندبکرێتەوە
  • بەرپرسانی ئۆکراین دەڵێن، کەسێکیان دەستگیرکردووە پلانی هەبووە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی وڵاتەکە بکوژێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button