رۆژنامەکان: چاودێران گومان دەکەن هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە وادەى دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 6ـى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • چاودێران گومان دەکەن هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە وادەى دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت
  • لەم هەفتەیەدا رێنماییەکانى جێبەجێکردنی بودجە بڵاودەکرێتەوە
  • عێراق ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ “مەزارگە پیرۆزەکان” دابین دەکات

شەرقولئەوسەت

  • لایەنە عێراقییەکان لە دەرگای جیاوازەوە دەچنە نێو هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان
  • عێراق بەدوای ئەو کەسانەوەیە کە هێرشیان کردبووە سەر بورجەکانی کارەبا
  • ئاگری دارستانەکانی ئێران گەیشتووەتە دەوروبەری زیندانی “ئەوین”

عەرەب

  • هەڵبژاردنەکانی کوردستان.. کۆتایی ململانێیەک و دەستپێکردنى یەکێکى دیکەیە
  • کریستییانەکانى موسڵ هاتنە دەنگ بەرامبەر هەڵمەتی بە شیعەکردنی پارێزگاکە
  • ژیریی دەستکرد خاوەن پیشە بەهرەییەکان دەنێرێت بۆ نۆرینگە دەروونییەکان

زەمان

  • جەنگی بورجی کارەبا لە عێراق توند دەبێتەوە
  • دیدارێکی سیاسی، پارتی و ئیدارەی دەوڵەت لە بەغداد کۆدەکاتەوە
  • نەبوونی یاسای پاراستنی منداڵ، عێراق دووچاری سزای نێودەوڵەتی دەکاتەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تەلەگراف

  • وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری دەدەن چین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاربهێنێت بۆ جاسوسیکردن و کۆکردنەوەی زانیاریی لە وڵاتەکەیاندا
  • جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، دەبێت رەخنەکانی سەر سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەران لەسەر کەشتی لەکارکەوتوو بوەستێنرێت
  • سوپا کودەتاچییەکەی نەیجەر بەرلەوەی کۆتا مۆڵەتی خۆبەدەستەوەدانیان تەواوبێت، داوای یارمەتی لە گروپی ڤاگنەری روسیی دەکەن

چاینە دەیلی

  • چین چەندین رێکاری تازە بۆ بوژاندنەوە و بەهێزکردنی ئابوری وڵاتەکەی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا دەگرێتەبەر
  • باخچەیەکی ئاژەڵانی هەرێمی شیجیانگی چین ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە بەشێک لە ورچەکانی مرۆڤ بن و بەرگی ورچیان پۆشیبێت
  • دوای ئەوەی دەگوترێت ئیتاڵیا لە پرۆژەی رێگای ئاوریشمی چین دەکشێتەوە، پەکین هۆشداریی دەدات لەوەی پرۆژەکە بۆ وروژاندن بەکاربهێنرێت و بە سیاسیی بکرێت

واشنتن پۆست

  • بەهۆی تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، وڵاتەکە زیاتر بەرەو دابەشبوون رۆیشتووە
  • لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی جیهان پەنادەبەنە بەر زیرەکی دەستکرد، مەترسیی پاشەکشەی ئابووری لەو کەرتەدا سەرهەڵدەدات
  • سەرەڕای چاکسازییەکانی ژیانی کرێکاران، کارکردن لە کانەکانی کۆنگۆ بۆ دەرهێنانی کانزاکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ژیانی کرێکارەکانی خستووەتە مەترسییەوە

عەرەب نیوز

  • دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا، دوێنێ دەستگیرکرا و بەرەو بەندیخانەی شاری لاهور گوازرایەوە
  • بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن، شەڕ سودانی خستووەتە نێو کارەساتێکی مرۆییەوە
  • ئیسرائیلییەکان دژی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی وڵاتەکەیان دەڕژێنەوە سەر شەقامەکان

هەواڵی زیاتر

Back to top button