پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 5ـى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم نەخشەڕێگای پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدای رێکخستەوە بەرەو دانانی یاساییەکی تۆکمەی نەوت و غاز کە 16 ساڵە دواخراوە
  • عێراق نیو کیلۆمەتر خاکی لەسەر سنوری ئێران گەڕاندەوە
  • چەند هەوڵێک هەیە بۆ توندکردنەوەی یاسای “پاراستن لە توندوتیژی خێزانی”

شەرقئەوسەت

  • هێرشەکانی تورکیا دژی هەسەدە لە باکوری سوریا زیاتر بووە
  • ئۆکراین بەردەوامە لە گواستنەوەی شەڕ بۆ نێو خاکی روسیا
  • ئەمڕۆ کۆبوونەوەی راوێژکاریی جەددە بۆ چارەسەری قەیرانی ئۆکراین دەستپێدەکات

ئەلعەرەب

  • زاراوەی “جێندەر” مشتومڕێکی قوڵی لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەکان دروستکردووە
  • ئەمریکا بە ئۆپێک پڵەس دەڵێت منیش ئۆپێکم، دەکڕم، دەفرۆشم، بەرهەم زیاددەکەم
  • هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بە هێواشی کۆنتڕۆڵی دافۆر دەکەن

قودسی عەرەبی

  • پشتگیری نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە شوباتی داهاتوودا
  • قەیرانی کەمی ئاو لە عێراق پشتی بە سەردانی وەزیرێکی تورکیا بەستووە
  • ئیکۆنۆمیست: کودەتای نەیجەر هەوڵەکانی فەڕەنسای بۆ گەڕاندنەوەی هەژموونەکانی بۆ ئەفریقا لەباربرد

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • خوێندکارانی چینی مامناوەندی بەریتانیا بەهۆی خوێندکارانی بیانییەوە روبەڕووی کەمی کورسی دەبنەوە لە زانکۆ باڵاکانى وڵاتەکەیان
  • وەزیرێکی بەریتانیا دەڵێت کەمکردنەوەی باجی سەر هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە دی ئێن ئەی-یان دایە، بەڵام ناتوانن لە شەو و رۆژێکدا ئەوە بکەن
  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوایکردووە دادگای باڵای وڵاتەکەی بڕیار لە چارەنووسی بدات، بەهۆی ئەوەی بانگەشەی ساختەکاریکردبوو لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی سەرۆکایەتیدا

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆی هەبوونی دەنگۆی لاوازی ئابوری لە دوای کۆرۆناوە، چوار وەزیری چین بەڵێن دەدەن هەوڵەکانیان دووهێندە بکەن بۆ بوژانەوەی کەرتەکە
  • بەهۆی پچڕانی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و رۆژئاوادا، هەماهەنگیی نێوان زانکۆ و دامەزراوەکانی دیکەی روسیا لەگەڵ چین گەشەدەسەنێت
  • ئەفریقای باشور بەرگەی ئەو فشارە گەورانەی ئەمریکا دەگرێت کە دەڵێت نابێت وڵاتەکە بەرهەمە تەکنەلۆجییەکانی هواوی چینی بەکاربهێنێت

واشنتن پۆست

  • دوای ئەوەی بەتۆمەتی توندڕەوی بە 11 ساڵ زیندانی حوکمدرابوو، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا ئەلێکسی ناڤالنی 19 ساڵ زیندانی دیکەش حوکمدرا
  • لە مانگی تەموزدا ئابوری ئەمریکا 187 هەزار هەلی کاری رەخساندووە، بەڵام بازاڕی کار رووی لە دابەزینە
  • لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینەوە، پاڵپشتی دارایی و سەربازیی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

عەرەب نیوز

  • دوای سێ ساڵ لە رووداوی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان کە 235 تێیدا کوژران، خێزانەکانیان داوای دادپەرەوەریی دەکەن و تائێستا بەدوای وڵامدا دەگەڕێن لەبارەی هۆکاریی روداوەکە
  • وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند نوێنەری وڵاتەکەیان بەشدار دەبێت لە گفتوگۆی ئاشتی ئۆکراین لە جەددە کە بڕیارە ئەمڕۆ و بەیانی بەڕێوەبچێت
  • بەهۆی جێگیری خستنەڕووی بەرهەمی ئۆپێک پڵەسەوە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • عێراق و قەتەر و ئەرمەنستان هێزی کار لە ئێرانەوە وەردەگرن
  • لە رۆژانی عاشورادا 400 تۆن دەرمان بۆ عێراق نێردراوە
  • ئەمریکا گەروی هورمز دەکاتە ناوچەیەکی سەربازی

شەرق

  • نیوەی هاوڵاتیانی تاران لە خانووی نەگونجاودا دەژین
  • تینویەتی سیستانی و بەلوجستان بووەتە شتێکی ئاسایی لای بەرپرسان
  • بەرژەوەندی هاوڵاتیان گوێ بە رۆژئاوا و رۆژهەڵات نادات

ئیقتیساد پویا

  • گرانی بووەتە یاسایەکی نەنوسراو لە ئێران
  • خەرجییەکانی پێشینەی خانوبەرە بەرزبووەتەوە
  • ئێران و پاکستان سوورن لەسەر گۆڕینی خاڵە سنورییە ئەمنییەکان بۆ خاڵی سنوریی ئابوری

ئیمروز ئیقتیساد

  • دەوڵەت تەنانەت لە هەناسەدانی هاوڵاتیانیش باج دەسێنێت
  • پلەی یەکەم لە بەرهەمهێنانی پۆڵا تەنها هەڵخەڵەتاندنە
  • گوتارخوێنی مزگەوتی گەورەی تاران: ئێمەی موسڵمان ئەرکمان هەیە بەرامبەر سوتاندنی قورئان

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button