سەردەمى هەرزانى خواردن لە بەریتانیا کۆتاییهات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 4ى ئابى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ریشى سوناک پلانى هەیە کەرتى تەندروستى بەریتانیا زیاتر بەرەو کەرتى تایبەت ببات
  • لە دادگاییەکەى دوێنێیدا ترەمپ نکۆڵى کرد لەو تۆمەتانەى کە لەبارەى هەڵبژاردنەکەى 2020ـەوە ئاراستەى کرابوون
  • سەردەمى هەرزانى خواردن لە بەریتانیا کۆتاییهات.. وەزیرى خەزێنە هیچ هیوایەکى بۆ کەمکردنەوەى باجى سەر هاوڵاتییان نەهێشتووە

واشنتن پۆست

  • پاشئەوەى ترەمپ لە دادگاى واشنتن دى سى بەرگریی لە خۆى کرد، پێدەچێت لە دادگاییەکانى داهاتووشدا بەردەوامى بە گوتەکانى بدات
  • بیروباوەڕى دژە هاوڕەگەزخوازیى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا رووى لە زیادبوونە، ئەمەش رەنگدانەوەى ئەو جەنگەیە کە دژى کلتوورى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
  • لە باشوورى ئۆکراین شەڕێکى سەخت بەڕێوەدەچێت و کیێڤ دەیەوێت ناوچە داگیرکراوەکانى ئازادبکاتەوە

ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست

  • حکومەتى چین بەنیازە رێکارەکانى داخڵبوون بۆ چین ئاسانتر بکات بەمەبەستى گەشەپێدانى ئابوورى وڵاتەکە
  • ژینگەپارێزانى چین پابەندى رێنماییەکانى حکومەت نابن بۆ خۆپاراستن لە کاریگەرییە خراپەکانى شەپۆلى گەرما
  • زانکۆى هەرێمى هۆنگکۆنگ رێگە بە خوێندکارەکانى دەدات لە سنوورێکى دیاریکراودا “ژیرى دەستکرد” لە پرۆسەى خوێندندا بەکاربهێنن

عەرەب نیوز

  • پرۆفیسۆرێکى زانکۆى سەنعا بەهۆى ئەوەى لە دژى جیاکاریى لەنێوان کچ و کوڕدا وەستاوەتەوە، لەلایەن حوسییەکانەوە لە کارەکەى دوور خراوەتەوە
  • کەرتى تۆپى پێى سعودییە سەرەنجى میدیاکارانى جیهانى راکێشاوە کە کۆچ بۆ وڵاتەکە بکەن
  • گفتوگۆکانى جەددە بۆ چارەسەرى قەیرانى ئۆکراین بە هەنگاوى گرنگ تەماشادەکرێت بۆ بەرقەرارکردنى ئاشتى لە نێوان رووسیا و ئۆکرایندا

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • داهاتى نانەوتى سعودییە بۆ 13% بەرزبووەتەوە
  • بەغداد یەکێک لە تۆمەتبارەکانى “دزى سەدە” لە ئوردنەوە دەگێڕێتەوە
  • داعش کوژرانى چوارەم سەرۆکى رێکخراوەکەى راگەیاند

عەرەب

  • هێزەکانى سەربە ئێران رێگرن لە بەردەم جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى شنگال
  • سەرۆکى تازەى داعش لە بەردەم تەحەداى مانەوەدایە لە ژیان
  • رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جارێکى دیکە رووبەڕووى بەرزبوونەوەى نرخى دانەوێڵە دەبێتەوە

عەرەبى جەدید

  • تەقینەوەکەى بەندەرى بەیروت.. سێ ساڵ کودەتا بەسەر لێکۆڵینەوەکاندا
  • کودەتاکەى نەیجەر.. ئاماژەکانى دەستوەردانى سەربازیی ئەفریقى
  • دەستکەوتێک بۆ خانمانى مەغریب لە مۆندیالى تۆپى پێدا

قودسى عەرەبى

  • هەولێر بەغداد بە بەرپرسیار دەزانێت لە سەرپێچیکردنى یاساى بودجە و لەباربردنى رێککەوتننامە ئابوورییەکان
  • لە سایەى پەکخستنى دادپەروەرییدا لوبنان یادى تەقینەوەکەى بەندەرى بەیروت دەکاتەوە
  • بایدن داواى ئازادکردنى سەرۆکى نەیجەر دەکات و فەرەنسا زیاتر لە 1000 هاوڵاتى وڵاتەکەى دەگوازێتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button