بانگخوازێک لە ئیندۆنیزیا دەستگیرکرا کە رێگەى بە ژن و پیاو دەدا پێکەوە نوێژبکەن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 3ـى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق کەسوکارى شەهیدان لە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانى وەرگرتن لە خوێندنى ماستەر و دکتۆرا دەبەخشێت
  • سەرجەم رۆژنامەنووسانى عێراق هەریەکەو پارچەیەک زەوییان پێدەدرێت
  • بەهۆى شەپۆلى گەرماوە سەردانى گەشتیاران بۆ پارێزگاى سلێمانى دواخرا

زەمان

  • پسپۆڕێک: دەرچوواندنى یاساى نەوت و گاز ئەو بۆشاییە دەستوورییە چارەسەردەکات کە لە بەڕێوەبردنى کەرتەکەدا هەبووە
  • دوو فڕۆکەى تازە بۆ هێڵى ئاسمانى عێراقى زیادکران
  • عێراق بە هاوکارى یەکێتى ئەوروپا بەرەنگاریی هەژاریی دەبێتەوە

شەرقولئەوسەت

  • سودانى گفتوگۆیەکى سیاسى لەبارەى پرۆژەیاساى نەوت و گاز دەستپێدەکات کە لە 2007ـەوە هەڵپەسێردراوە
  • عێراق پابەندبوونى خۆى بە بڕیارى دیاریکردنى سنوور لەگەڵ کوەیت دووپاتدەکاتەوە
  • 20 ملیۆن سودانى کە لە 42%ـى دانیشتووانى وڵاتەکە پێکەدەهێنن، لە لێوارى مردنن بەهۆى برسێتییەوە

 

قودسى عەرەبى

  • بانگخوازێک لە ئیندۆنیزیا دەستگیرکرا کە رێگەى بە ژن و پیاو دەدا پێکەوە نوێژبکەن
  • پوتین داوا لە ئەردۆغان دەکات سزاکانى رۆژئاوا لەسەر رووسیا تێکبشکێنێت
  • ترەمپ تۆمەتى “پلانگێڕیی دژى دەوڵەتى ئەمریکا”ـى رووبەڕوو کرایەوە

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبەردەم دادگا لە واشنتن ئامادە دەبێت بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 ئاراستەی کرابوون
  • وەزیرێکی بەریتانیا بە کەسانی سەروو 50 ساڵی دەڵێت، کارێکی دیلیڤەریی بە پاسکیل بکەن یان کارێک جوڵەی تێدابێت
  • جەستن ترودۆو، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دوای 18 ساڵ لە هاوسەرەکەى جیادەبێتەوە

چاینە دەیلی

  • دوای بارانێکی بەخوڕ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە چین تیمەکان شەو و رۆژ لە شاری ژوژوی باشوری پەکینی پایتەخت بەدوای لێقەوماواندا دەگەڕێن
  • بەهۆی هەوڵەکانی چینەوە بۆ گەشەپێدانی ئابووری بیانی، چین سەرنجی زیاتری کۆمپانیا بیانییەکان رادەکێشێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا بکەن
  • زانایانی شوێنەوارناسی لە پێرۆ ئێسکە پەیکەری گەورەترین نەهەنگ دەدۆزنەوە کە تائێستا ژیابێت و لە نەهەنگی شینیش گەورەتربووە

واشنتن پۆست

  • لە دادگاییەکەی ئەمڕۆیدا، نیازی ترەمپ بۆ بانگەشەی ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 گرنگترین بابەتی دادگاییەکەیە
  • دوای پێنج ساڵ لە کوشتنی 11 کەس لە ئەمریکا، دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارەکە دەکرد
  • سەربازە گەنجەکانی ئۆکراین کاری بەکارهێنانی درۆنەکان دەکەن لە بەرەکانی جەنگی وڵاتەکەیاندا، کە نیوەی تەمەنیان لە شەڕدابووە

عەرەب نیوز

  • دوێنی چوارشەممە بەرپرسانی سعودیە دەستیانگرت بەسەر 50 تۆن روەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە 149 هەزار حەب
  • هاوکارییەکانی سعودیە بۆ یەمەن بەهای دراوی ریاڵی ئەو وڵاتە ‌بەرزدەکاتەوە
  • حکومەتی میسر بودجەیەکی 97 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرینەکانی وڵاتەکەی دابیندەکات

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button