
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی پرۆژەیاسای نەوت و گاز بەڕێوەدەچێت
- کۆبوونەوەکەی دەباشان نەبووە هۆی رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم
- سەگی بێلانە هەولێر داگیردەکات
شەرقولئەوسەت
- هێزە شیعەکان پەلەیانە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق
- بەهێزکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاماژەیە بۆ قوڵبوونەوەی ململانێکەی لەگەڵ تاران
- وڵاتانی ئەوروپا دەستیانکرد بە دەربازکردنی هاوڵاتیانی خۆیان لە نەیجەر
قودسی عەرەبی
- ئێزیدیەکانی عێراق یادی 9 ساڵەی داگیرکردنی ناوچەکانیان لەلایەن داعش دەکەنەوە
- مانگرتنی پزیشکانی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی موچە بەردەوامە
- شەپۆلەکانی گەرما بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 20 کەس لە چین و 17 کەس لە کۆریای باشور
عەرەب
- نەوەی نوێ پەیوەندی لەگەڵ ئیمتیداد کۆتایی پێهێنا
- هێزەکانی سودان لە قاهیرە کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەلەکانی کۆتایی پێهێنانی جەنگ
- قەیرانی نان لە تونس بەردەوامە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- لە بەریتانیا، ئەو کەسانەی تاوانی دزیی، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بڕینی دوکان بۆ یەکەمجار ئەنجامدەدەن لەبری دادگاییکردن، ئاگادارکردنەوەیان پێدەدرێت
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا دەکات کۆتایی بە نیشتەجێکردنی کۆچبەران لە هۆتێلەکانی وڵاتەکەیدا بهێنێت لەکاتێکدا پلانی نیشتەجێکردنیان لەنێو کەشتیدا دواکەوتووە
- لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە دەکرێت زیرەکی دەستکرد وەک پزیشكێک بتوانێت دەستنیشانی نەخۆشی شێرپەنجە بکات
واشنتن پۆست
- دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارکراوە کە بەهۆی “درۆکانییەوە” خەڵکی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020دا هێرشیان کردەسەر کۆشکی کاپیتۆڵی کۆنگرێسی وڵاتەکە
- دوای کودەتاکەی نەیجەر، ئەمریکا هەماهەنگییە ئەمنییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەڵدەپەسێرێت و ئەوروپییەکانیش وڵاتەکە چۆڵدەکەن
- لە ئێستادا ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە کەشوهەواکەی ئاستی پێوانەیی ئاستە پێوانەییەکان دەشکێنێت
چاینە دەیلی
- بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە پەکینی پایتەختی چین لافاوی بەهێز دروستبووە و سەرۆکی وڵاتیش داوادەکات گەڕان بەدوای لێقەوماوان و بێسەروشوێنبووان بەردەوامبێت
- چین ئامادەیی خۆی نیشانداوە پەیوەندییە ئابورییەکان و پەیوەندیی تایبەت بە رێگای ئاوریشمیی لەگەڵ پاکستاندا بەهێز بکات
- حکومەتی چین چەندین رێکار بۆ بەهێزکردنی کەرتی ئابوریی تایبەتی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت
عەرەب نیوز
- سعودیە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار هاوکاریی بۆ بەهێزکردنی ئابوری یەمەن دەنێرێت، کە بۆ موچە، کرێ و خەرجی سیادی بەکاردەهێنرێت
- بەهۆی زیادبوونی هەڵاوسانەوە لە تورکیا، فەرمانبەرانی وڵاتەکە داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن
- لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی ئۆکراین بۆسەر مۆسکۆی پایتەختی روسیا، بەرپرسێکی ئۆکراین دەڵێت دەبێت روسیا چاوەڕێت داڕمان، شەڕی ناوخۆیی و جەنگی زیاتر بێت