
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
واشنتن پۆست
- رووداوەکانى کەشوھەوا لە مانگی تەمموزدا ئاماژەى جیھانێکی “گەرمتربوون”
- ئەمریکا دەستدەکات بە لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆرۆنای درێژخایەن
- داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی پاکستان راگەیاند و بەمەش وڵاتەکە دووجار دەکەوێتە بەردەم مەترسییەوە
دەیلی تەلەگراف
- بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک کەرەنتینە و قەدەغەی ھاتووچۆ لە سەردەمی کۆرۆنا لە بەریتانیا زیانی بە گەشەکردنی ھەڵچوونەکانی نیوەی منداڵانی وڵاتەکە گەیاندووە
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک، رۆژانە خواردنەوەی کحول دەبێتە هۆى زیادبوونی فشاری خوێن
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەدان مۆڵەتی تازەى بەخشیوە بۆ دەرھێنانی نەوت و گاز لە دەریای باکوور
عەرەب نیوز
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لە پێکدادانەکانی کامپی فەڵەستینییەکان لە لوبنان 11 کەس کوژراون
- سعودیە داوادەکات رێکخراوى هاریکارى ئیسلامی ھەنگاو بنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى رووداوەکانی “بێڕێزیکردن” بە قورئان
- ئەمریکا و تاڵیبان لەبارەی ئابووری، مافی مرۆڤ و دژایەتی بە قاچاغبردنی ماددەی ھۆشبەر لە قەتەر کۆدەبنەوە
ژاپۆن تایمز
- ئەمریکا رێککەوتنێک لەگەڵ ئوسترالیا واژۆ دەکات بۆ بەھێزکردنی بەرگریی لە ناوچەکانی زەریای ھیند و ھێمن و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەى هەڵەکان
- بەھۆی زیادبوونى بەرھەمی ئۆتۆمبێل و ئامێری ئەلیکترۆنییەکان، ئاستی بەھەمھێنان لە ژاپۆن لە مانگی حوزەیراندا بەراورد بە مانگی پێشووتر زیادیکردووە
- بەھۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەبارەی تەکنەلۆژیاوە، چین ھەناردەی کەلوپەلی درۆن بۆ وڵاتانی دەرەوە بەبیانووی ئاسایشی نیشتمانی کەمدەکاتەوە
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەى دارایی پەرلەمان داوادەکات پەلە بکرێت لە دەرکردنى رێنماییەکانى تایبەت بە جێبەجێکردنى یاساى یودجە
- پسپۆڕان دەڵێن قەیرانى دۆلار ئابوورى سیاسییە
- هەولێر: ماوەى سێ هەفتەیە بەغداد ناردنى بەنزینى راگرتووە
شەرقولئەوسەت
- پلاسخارت: لە تاران گفتوگۆم لەبارەى هەڵبژاردنەکانى عێراق نەکردووە
- کودەتاچییەکانى نەیجەر ترسیان لە کودەتا هەیە و فەرەنسا تۆمەتباردەکەن
- داعش بەرپرسیارێتى تەقینەوەکەى پاکستانى لەئەستۆگرت کە گردبوونەوەی پارتێکى ئیسلامى کردبووە ئامانج
عەرەب
- لایەنە کوردییەکان لەژێر فشاردا لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن و یەکخستنەوەى پێشمەرگە رێکدەکەون
- رووسیا رەتیدەکاتەوە ئاگاداری دەستپێشخەرییەکەى سعودیە بێت لەبارەى ئۆکراینەوە
- ئیسرائیل پێشبینى جەنگێکى قورستر لەوەى 2006 لەگەڵ حزبوڵڵا دەکات
عەرەبى جەدید
- ناکۆکییەکان لەبارەى جێبەجێکردنى مادەى 140 فراوانتر دەبن، لەکاتێکدا جێبەجێکردنى مادەکە مەرجى کورد بووە بۆ دەنگدان بە کابینەکەى سودانى
- ئەنقەرە پشتیوانى لە ئاساییبوونەوەى پەیوەندییەکانى نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات
- جەزائیر ترسى لە کودەتا هەیە: دڵەڕاوکێى ئەمنى و سیاسى بڵاوبووەتەوە