دوای 50 رۆژ لە پەسەندکردنی بودجە هیچ رێنماییەکیی دەرنەکراوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 31ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • دوای 50 رۆژ لە پەسەندکردنی، هێشتا بودجە هیچ رێنماییەکی بۆ دەرنەکراوە، رەخنەکان بەرەو وەزارەتی دارایی دەچن
  • سبەینێ سێشەممە شەپۆلێکی گەرمای تازە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما 50 تێدەپەڕێنن
  • 440 خێزانی دیکەی ئاوارە هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشت

 

شەرقئەوسەت

  • عێراق و کوەیت لیژنەیەکیان بۆ کێشانەوەی نەخشەی ئاوی نێوانیان پێکهێنا
  • شەڕی تیرۆرکردن لەنێوان ئیسلامییەکان و عیلمانییەکانی ئاوارەی فەلەستین لە لوبنان روویدا
  • بەرپرسانی ئێران کۆمپانیایەکی بیمەکردنیان داخست بەهۆی پابەندنەبوونی کارمەندەکانی بە پۆشینی حیجاب

 

قودسی عەرەبی

  • فەرمانبەرانی سلێمانی داوا دەکەن مووچەکانیان بخرێتەسەر بەغداد
  • نزیکەی 80%ی نەخۆشخانەکانی سودان لەکارکەوتوون و نیوەی کارگەکانی دەرمانیش تاڵانکراون
  • پاپای ڤاتیکان داوا لە روسیا دەکات بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی هەناردەی گەنمی ئۆکراین

 

عەرەبی ئەلجەدید

  • کابوسی کارەبا واز لە وڵاتانی عەرەبی ناهێنێت و حکومەتەکانیش دەستەوەستاون
  • رووداوی سوتاندنی قورئان هەوڵەکانی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئاڵۆز دەکات
  • لە پاکستان گەورەترین کۆمەڵکوژی دژی ئیسلامییەکانی بەرهەڵستکاری تاڵیبان ئەنجامدرا

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • وەزیرانى بەریتانیا روبەڕوى پاشەکشە دەبنەوە لە پلانى نیشتەجێکردنى کۆچبەران لەنێو کەشتییەکانى کەناراوییەکانى وڵاتەکە، بەهۆى مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەنێو کەشتییەکان
  • بەگوێرەى راپرسییەک، ئەو کەسانەى دایک و باوکیان بڕوانامەیان نییە داهاتیان لەو کەسانە زیاترە کە دایک و باوکیان بڕوانامەیان هەیە
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا گڵۆپى سەوزى بۆ دەرهێنانى نەوتى زیاتر لە دەریاى وڵاتەکە هەڵکردووە

ژاپۆن تایمز

  • بەتەمەنەکانى ژاپۆن روبەڕوى سەختى پلەکانى گەرما دەبنەوە و کاریگەری زیاتریان لەسەر دادەنێت
  • بەگوێرەى توێژینەوەیەک، تێکڕایی تەمەنى ژاپۆنییەکان بۆ دووەم ساڵ روو لە دابەزینە؛ بۆ پیاوان 81 ساڵ و بۆ ژنان 87 ساڵە، کۆرۆنا هۆکارە سەرەکییەکەیە
  • مانگى داهاتوو ئەمریکا، لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشور لوتکەیەکى سێ قۆڵى دەبەستێت، پرسی سەرەکییان هەڕەشە و مەترسییەکانى کۆریای باشورە

واشنتن پۆست

  • بەهۆى زۆربوونى وەبەرهێنان لە پرۆژەکانى ئەمریکا، ئابورى وڵاتەکە بەرەوپێشەوە دەڕوات
  • هەنگاوەکانى ئەمریکا لە دوو دەیەى رابردوودا بۆ چارەسەرى نەخۆشى ئایدز و ڤایرۆسى HIV پەکیان کەوتووە، بەهۆى ململانێی سیاسی لەسەر پرسی لەباربردنى منداڵ
  • ئۆکراینییەکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زمانى روسیدا لەسەر سنورى وڵاتەکەیان دەپچڕێنن و روو لە زمانى ئۆکراینى دەکەن، ئەمەش پێچەوانەى ئەو ئاراستەیە پوتین بیانوى بۆ دەهێنایەوە بۆ داگیرکردنى ئۆکراین

عەرەب نیوز

  • لە روبەڕوبوونەوەیەکى چەکداریدا لە قەرەباڵغترین کەمپی فەلەستینییەکان لە لوبنان پێنج کەس کوژران و حەوت کەسى دیکە برینداربوون
  • ژمارەى گەشتە ئاسمانییەکانى هێڵى فڕۆکەوانى سعودیە بۆ 305 هەزار گەشت لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە، کە 27% بەراورد بە ساڵى رابردوو زیاترە
  • بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لەمساڵدا لە ئەمریکا ئازارەکانى خەڵکە هەژارەکەى وڵاتەکەى دەرخستووە، کە دەستیان ناگات بە فێنککەرەوە

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button