هەولێر داهاتەکانی رادەستی بەغداد دەکات و چاوەڕێی ناردنی پارەیە بۆ مووچە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 30ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • رکابەرەکانی حەلبوسی تیاماون لە نێوان هەوڵدان بۆ لابردنی یان خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
  • خەرجى ژیان هەڕەشە لە خۆشگوزەرانی ئەوروپییەکان دەکات، ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیاش لە پێشەوەی قەیرانەکەدان
  • حەسەکە؛ تینویەتی و گەرما و خراپی بژێوی بێوێنە؛ مانگانە هەزار و 300 کەس بەهۆی خواردنی ئاوی پیس نەخۆش دەکەون

قودسی عەرەبی

  • هەولێر داهاتەکانی رادەستی بەغداد دەکات و چاوەڕێی ناردنی پارەیە بۆ مووچە
  • تورکیا و میسر بەدوای سوودوەرگرتن لە دەرفەتە لەدەستچووەکاندا دەگەڕێن
  • گۆڕانکاریی لە سیستمی دادوەری ئیسرائیل شەمەندەفەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دوادەخات

ئەلعەرەب

  • بێدەنگی کۆمەڵگا و نەبوونی یاسا توندوتیژی دژی منداڵانی لە عێراق زیاترکردووە
  • ئەردۆغان ئاو بە وڵاتی دوو رووبارەکە دەفرۆشێت
  • وەستاندنی هاوکارییەکان چەکی دەستی رۆژئاوایە بۆ فشارخستنەسەر کودەتاچییەکانی نەیجەر

عەرەبی ئەلجەدید

  • مەرجە نەبڕاوەکانی هەردوولایەنی ناکۆک دانوستانەکانی سودانی پەکخستووە
  • مەترسیدارترین وەرزی گەرما لە پاکستان ژیانی هەزارانی خستووەتە مەترسییەوە
  • بەمنزیکانە ڤۆڵڤۆ یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستدەکات

رۆژنامە ئینگلیزییەکان


سەندەی تایمز

  • وڵاتانی جیهان لە دژی فەیسبووک یەکدەگرن، بەهۆی پلانی شاردنەوەی نامەی کەسیی نێوان دوو بەکارهێنەر، چونکە ژیانی منداڵان دەخاتە مەترسییەوە
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزریانی بەریتانیا ملیۆنان پاوەند لە پرۆژەیەیەکی کۆگاکردنی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لەژێر دەریای باکوری وڵاتەکەیدا خەرجدەکات
  • بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی نەخۆشانی شەکرە لەلایەن ئەو کەسانەی رێجیم دەکەن، نەخۆشانی شەکرە لە بەریتانیا توشی کەمی دەرمان بوونەتەوە

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆی زیادبوونی خۆکوشتنی کەسانی بەتەمەن لە هەرێمی هۆنگی چین بۆ ئاستی پێوانەیی، داوای پشتیوانی خێزانی زیاتر بۆ ئەو کەسانە دەکرێت
  • بەهۆی کەمی کارمەند لە فڕۆکانەی هۆنگ کۆنگ، هۆشداریی دەدرێت لە دواکەوتنی گەشتەکان، چونکە ژمارەی کارمەندان سێ هێندە کەمترە لە سەردەمی پێش کۆرۆناوە
  • شرۆڤەکاران دەڵێن، لەگەڵ تێکچوونی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا، پێشبینی زیاتری نمایشیی یەکگرتوویی چین و کۆریای باکور دەکرێت

واشنتن پۆست

  • تەنها لە نیوەی ئەمساڵدا تیمی سیاسیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاریان بۆ بەرگریکردن لە ترەمپ خەرجکردووە
  • تێکڕای ئاستی تەمەنی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا رووی لە زیادبوونە و پێناچێت بەمنزیکانە بگۆڕێت
  • کۆتایی هەفتەی داهاتوو دیبلۆماتکارانی رۆژئاوا بۆ گفتوگۆی پرسی ئاشتی روسیا و ئۆکراین لە سعودیە کۆدەبنەوە

عەرەب نیوز

  • رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی داوای دەستبەجێ ئازادکردنی سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجەر دەکەن، کە لەلایەن کودەتاچییەکانەوە دەسبەسەرکراوە
  • بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، هێرشەکانی تورکیا لە چەند رۆژی رابردوودا 8 چەکداری کوردیان لە سوریا و عێراق کوشتووە
  • سوید چاو دەخشێنێتەوە بە کەیسی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ئەو کەسەی کۆپییەکی قورئانی سوتاند

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button