رۆژنامەکان:لەسەروبەندی سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغداد، تورکیا ئۆپەراسیۆنی لە عێراق ئەنجامدا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 29ى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  •  لەسەروبەندی سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغداد، تورکیا ئۆپەراسیۆنی لە عێراق ئەنجامدا
  •  پڕۆژەیاسایەکی ئەمریکا بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەرکردە ئێرانییەکان، لە ژێر ناوی “ژینا ئەمینی”یە
  •  لە ئیسرائیل هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی یەکڕیزی نیشتیمانی دوور لە توندڕەوەکان  دەستیپێکرد

ئەلعەرەب

  • لە عێراق مشتومڕ هەیە لەسەر پێکهێنانی “حەشدی کوردی” لە کەرکوک و سەڵاحەدین
  •  راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا دووبارە لە جەدەیە بۆئەوەی هەوڵی رێککەوتنی سعودیە و ئیسرائیل  بدات
  •  حکومەتی میسر بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایی خەڵک هەموو هەوڵەکانی بۆ چارەسەری قەیرانی کارەبا چڕکردووەتەوە

قودسی عەرەبی

  • کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە رێگا بە سوتاندنی قورئان دەدەن
  • میتی تورکیا سەرکردەیەکی پەکەکەی لە شەنگال کوشت
  • لە عێراق دوو ژن هێرش دەکەنە سەر ئەفسەرێکی هاتوچۆ و پەرلەمانتارێکی مالکی دەربازیان دەکات لە لێپرسینەوە

عەرەبی جەدید

  • هەوڵ هەیە بۆ زیندووکردنەوەی رێکەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراین
  •  سەرکردەی ڤاگنەر پشتیوانی کودەتاچییەکانی نەیجەرە
  •  ئەمریکا فشاردەکات بۆ ئەوەی رژێمەکەی ئەسەد سودمەند نەبێت لە هاوکارییە مرۆییەکان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینانشیەڵ تایمز

  • سەرەڕای گرانی تکتی فڕۆکە بەهۆی پشووەکانی هاوینەوە، کەرتی گەشتییاریی لە جیهاندا گەرموگوڕییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە
  • ئۆکراین موشەکی دروستکراوی کۆریای باکوری لەدژی روسیا بەکارهێناوە کە بە هاوپەیمانی پوتین دادەنرێت
  • لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی چین بۆسەر تایوان، بۆ یەکەمجار ئەمریکا چەکی کۆگاکانی خۆی بۆ دورگەکە دابیندەکات

عەرەب نیوز

  • بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆوە، ئاماری فەرمی کوژراوانی سودان زۆر لەوە زیاترە کە باسی لێوە دەکرێت
  • داخستنی دەرگا بەڕووی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر سنوری سوریا، ژیانی چوار ملیۆن و 100 هەزار سوری دەخاتە مەترسییەوە
  • سەرباری هۆشداریی زانایان لەبارەی گەرمبوونی زەوییەوە، وڵاتانی جی 20 شکستیانهێنا لە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی

واشنتن پۆست

  • ملیۆنان کەس لە ئەمریکا بیمەی تەندروستییەکانیان لەدەستدەدەن و ژمارەیەکی زۆریشیان بەهۆی نوێنەکردنەوەی مامەڵەکانیانەوە لە خزمەتگوزارییەکان بێبەش دەبن
  • سوڕێکی دزێو؛ زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەوا لە جیهاندا دەبێتەهۆی زیاتر گەرمبوون زەوی
  • دوای کودەتاکەی وڵاتی نەیجەر، سەرۆکی پاسەوانانی سەرۆکایەتی خۆی وەک سەرۆکی نوێی وڵات ناساند

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • وەزیری نوێی دەرەوەی چین کە دوای دیارنەمانی وەزیری پێشوو دیاریکرا، بەڵێن دەدات بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵاتەکەی بپارێزێت
  • سەرۆکی هەرێمی هۆنگ کۆنگ کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بانگهێشتی لوتکەیەکی باڵا لە ئەمریکا نەکرابوو، داوا لە واشنتن دەکات بەشدار بێت لە لوتکەکەدا
  • تایوان بە نیازە لە ئەگەری هێرشی بەرفراوانی چین بۆسەر وڵاتەکە، سوپاکەی بۆ ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە ببات کە بە سەختی بتوانرێت بکرێنە ئامانج

هەواڵی زیاتر

Back to top button