نەتەوەیەکگرتووەکان: دانیشتووانى عێراق بەراورد بە وڵاتانى دراوسێ خێراتر زیاد دەکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 27ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لە غازى بەفیڕۆچووى کێڵگە نەوتییەکانی عێراق دەتوانرێت 13 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنرێت و 10 ملیۆن ماڵ رووناک بکرێتەوە
  • لە رۆژى دەنگدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق پشووى فەرمى دەبێت و قەدەغەى هاتوچۆ رادەگەیەنرێت
  • ئەو کەسانەى تواناى کارکردنیان هەیە لە تۆڕى چاودێریی کۆمەڵایەتى دووردەخرێنەوە

شەرقولئەوسەت

  • هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى لوبنان بۆ ئەیلولى داهاتوو دواخرا
  • ئایا چین رۆڵى هەیە لە دەستپێکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان میسر و ئێران؟
  • برسێتى ملیۆنان سودانى دەربەدەر دەکات

قودسى عەرەبى

  • نەتەوەیەکگرتووەکان: دانیشتووانى عێراق بەراورد بە وڵاتانى دراوسێ خێراتر زیاد دەکات
  • کارەبا و نان.. ئەو دوو قەیرانەى کە لە کۆتایی ماوەى دووەمى سیسیدا میسرییەکانى گیرۆدە کردووە
  • لە کاتى راهێناندا فڕۆکەیەکى سعودى کەوتەخوارەوە و دوو فڕۆکەوانەکەى گیانیان لەدەستدا

عەرەبى جەدید

  • مەخمور.. پەلکێشانێکى نوێى پەکەکە لە باکوورى عێراق
  • پسپۆڕانى تەندروستى هۆشداریی دەدەن “تاى خوێنبەربوون” ببێتە پەتایەک هاوشێوەی کۆرۆنا لەکاتێکدا چارەسەرێکى تایبەت بەخۆى نییە
  • ئێران ئامادەیە بۆ هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسى جیهانى وزەى ئەتۆم

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەهۆی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە پیاوێک لە بەریتانیا دوای 17 ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوو لەوەی دەستدرێژی کردبێتە سەر ژنێک
  • سەربازانی وڵاتی نەیجەر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی فەرمی وڵات کودەتا و لابردنی سەرۆکی وڵاتەکەیان راگەیاند
  • ئۆکراین لە باشوری وڵات و دەوروبەری باخموت هەنگاوی تازە دەنێن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێردەستی روسیا

ژاپۆن تایمز

  • بۆیەکەمجار ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە هەر 47 پارێزگای وڵاتەکەدا کەمیکردووە و ژمارەی بیانییەکانیش زیادیکردووە
  • کۆمپانیای نیسان بە بەهای 663 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیای رینۆوڵت (رینۆ)دا دەکات
  • کۆریای باکور شاندێکی چین و روسیا بۆ یادی 70 ساڵەی کۆتاییهاتنی شەڕی کۆریا بانگهێشت دەکات

واشنتن پۆست

  • ئۆکراین بانگەشەی ئەوە دەکات هێزەکانیان لە ناوچەی زاپۆریژیا ‌لە ئۆپەراسیۆنی هێرشی پێچەوانەدا پێشڕەوییان کردووە
  • بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکاتەوە لەماوەی 22 ساڵی رابردوودا
  • بڕیارە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەک کێبڕکێیەک لەگەڵ چیندا، ئەم هەفتەیە لگەڵ وڵاتانی دورگەی زەریای هێمن کۆببێتەوە

عەرەب نیوز

  • لە دوو راپرسی نوێدا دەرکەوتووە، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن لە ئیسرائیل ئەنجامبدرێت، ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە ژمارەی کورسییەکانی لە پەرلەمان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکات
  • کەسایەتییە ئەکادیمییەکانی یەمەن لە دژی بڕیاری جیاکردنەوەی کچ و کوڕ لە زانکۆیەکی ژێردەسەڵاتی حوسیەکان، ناڕەزایەتیی دەردەبڕن
  • پیاوێکی 66 ساڵی توشبووی زەهایمەر لە لوبنان بێ ئەوەی ئاگاداربێت لە خەودا ژنەکەی خۆی دەکوژێت

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button