وەزیری دەرەوەی چین دوای مانگێک لە دیارنەمانی دورخرایەوە

زووم، ئاژانسەکان

چین گانگ، وەزیری دەرەوەی چین، ماوەی مانگێکە دوورە لە چاوی میدیاکان و لە وەزارەتەکەیدا دەرنەکەوتووە، بەڵام دوێنێ حکومەتی وڵاتەکە ئەو وەزیرەی لە پۆستەکەی دورخستەوە و کەسێکی دیکەی لە شوێنەکەی دانا، لەکاتێکدا حەوت مانگ پێش ئێستا دەستبەکار ببوو.

دەررنەکەوتنى وەزیرى دەرەوەى چین بۆ ماوەى مانگێک و دواتر دورخستنەوەى گومانى لای بەشێک لە میدیاکانى جیهان دروستکردووە و وەک بابەتێکی تەمومژاوی باسی دەکەن.

دوێنی، ئەنجومەنی یاسادانانی نیشتمانی چین کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا و بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک و دوای مانگێک لە دیارنەمانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دورخستەوە و وانگ یی، وەک وەزیری تازە دەستنیشانکرد.

دوابەدوای راگەیاندنی وەزیری تازە، گومان و دەنگۆکان لەبارەی بڕیارە لەناکاوەکە لە سۆشیاڵ میدیای وڵاتەکەدا بڵاوبووەوە، چونکە تاوەکو ئێستا وەزیری لەکارلادراو دەرنەکەوتووەتەوە. پرسەکە بە ئاسایی نابینرێت لە وڵاتەکەدا.

مامۆستایەک بەناوی لان کۆنگ لە زانکۆی نیشتیمانی سەنگافور بە کەناڵی بی بی سی بەریتانی گوتووە نەبوونی سانسۆر لەبارەی ئەو پرسەوە وا لە خەڵک بەگومان بن لەبارەی ئەوەی رەنگە بابەتەکە پەیوەندی بە ململانێی دەسەڵات، گەندەڵی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، پۆست و پەیوەندی سۆزدارییەوە هەبێت.

وەزیرە ددورخراوەکەکە تەمەنى 57 ساڵە و هاوڕێی نزیکی شی جینپینگ، سەرۆکی چین بووە، ئەو وەک یەکێک لە گەنجترین وەزیرەکان لە مێژووى وڵاتەکەدا ئەو پۆستەى وەرگرتووە.

وەزیرەکە مانگی پێشوو لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەکینی پایتەختی وڵاتەکەی کۆبووەوە. چین گانگ یەکێک بوو لە هەرە روخسارە دیارەکانی نێو حکومەتی چین. بەڵام ماوەی مانگێکە لە هیچ شوێنێکدا دەرنەکەوتووە و تەنانەت بەشداریی لە لوتکەی ئیندۆنیزیاش نەکرد، تەنها شتێک کە باسی لێوەکراوە بەیاننامەیەکی فەرمیی بووە، کە باس لە کێشەی تەندروستی گانگ دەکات. بەڵام دواتر لێدوانەکانیان گۆڕی و رایانگەیاند، ناتوانن هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بخەنەڕوو.

سەرەڕای ئەوەی گانگ یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی پارتی کۆمۆنیستی چین کە بۆ ئەو ماوە زۆرە دیارنەمابێت، بەڵام ئەمە لە چیندا رووداوی هاوشێوە هەیە و شتێکی نامۆ نییە کە کەسایەتییە دیارەکانی وڵاتەکە لەبەرچاو بۆ ماوەیەکی درێژ ون ببن و دواتریش وەک تۆمەتباری تاوان لیکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

شی جینپینگ، سەرۆکی وڵات لە ساڵی 2012 پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆک بۆماوەی دوو هەفتە دیارنەما، ئەوکات گومانێکی زۆر دروستبوو، کە بەهۆی ململانێی دەسەڵاتەوەیە.

دەگوترێت ئەوکات برینداربووە یان سوکە جەڵتەیەکی دڵی هەبووە، بەڵام دوای زیاتر لە 10 ساڵ هێشتا هۆکاری ونبوونەیەکی ئاشکرا نەکراوە.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button