عێراقییەکان پشتیان بە سەردانی ئەردۆغان بەستووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت و ئاو

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 26ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • شەش لیژنەی پەرلەمانی عێراق هێشتا بێ سەرۆکن، چونکە بۆ لایەنە سیاسییەکان گرنگ نین
  • ئەمریکا ئامادەیی دەربڕی بۆ تازەکردنەوەى تۆڕی کارەبای عێراق
  • عێراق پابەندی خۆی بە پلانی ئۆپێک پڵەس دووپاتکردەوە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان

شەرقولئەوسەت

  • دانوستانەکان لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق بە ناکۆکی لەسەر سوودمەندبووان دەستیپێکرد
  • بەریەککەوتنی نوێی ئەمریکا و روسیا لە سوریا دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی نادیار دەبات
  • سعودیە ناوەندێکی تایبەتی بە ژیری دەستکرد دروستکرد

قودسی عەرەبی

  • چین دەیەوێت هەماهەنگی سیاسی و ئابوری لەگەڵ عێراق زیاد بکات
  • سێ ملیۆن و 725 هەزار عێراق لە ناوچە هەڕەمەکییەکاندا دەژین
  • ناتانیاهۆ هەموو پردە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی روخاند و تەحەدای بایدنیشی کرد، بەڵام بە چ نرخێک؟!

ئەلعەرەب

  • عێراقییەکان پشتیان بە سەردانی ئەردۆغان بەستووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت و ئاو
  • لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە هەمان پێکهاتەی پێشوو دەچنە هەڵبژاردنی داهاتوو
  • ئەوروپا بە هەڕەشەی گەمارۆدان فشار دەخاتە سەر لایەنەکان بۆ وەستاندنی جەنگی سودان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • نەتەوەیەکگرتووەکان داوادەکات بۆ پاراستنی ئاستی “خۆشگوزەرانی” و ئاستی خوێندنی منداڵان، مۆبایل لە قوتابخانەکاندا قەدەغەبکرێت
  • سەرۆکوەزیرانی یۆنان هۆشداریی دەدات لەوەی ئاگرەکەی دورگەی رۆودز لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتر پەرەدەسەنێت
  • دوای دەرنەکەوتنی بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک، چین وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەگۆڕێت و وەزیرەکەش هێشتا دەرنەکەوتووەتەوە

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگی سەرۆکی چین جەخت لە بەهێزترکردنی بەرگریی نیشتیمانی و پەرەپێدانی سوپای گەلی چین دەکاتەوە
  • بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە خەڵکی چین بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ خۆ فێنککردنەوە روو لە کەناراوەکان دەکەن
  • نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی ئاسیای سەر زەریای هێمن دەکات هەنگاوی خێرا بنێن بۆ روبەڕوبوونەوەی کارەساتە ژینگەییەکان

واشنتن پۆست

  • لە کاتی یاخیبوونەکەی گروپی ڤاگنەری بەکرێگیراوی روسیا، پوتین لە جوڵە کەوتووە و ئەو ڕۆژە نەیتوانیوە هیچ بڕیارێک بدات
  • باران و بەفرێکی زۆر وشکەساڵیی چەندین ساڵی پێشووی کالیفۆرنیای ئەمریکای راماڵی و دیمەنە سروشتییەکانی ناوچەکە گەڕانەوە
  • بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی ئیسرائیلەوە دەسەڵاتەکانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیران لەژێر پرسیاردایە

عەرەب نیوز

  • دوای هەشت ساڵ لە گیرخواردنی کەشتییەکی بارهەڵگری نەوت لە دەریای سوردا، نەتەوەیەکگرتووەکان دوێنی سێشەممە دەستیکرد بە خاڵیکردن و گواستنەوەی نەوتەکەی
  • بەهۆی پەرەسەندنی ئاگرەکەی یۆنانەوە نزیکەی 30 هەزارکەس ئاوارەبووەن و لەبارەی خراپتربوونی دۆخەکەوە هۆشداریی دەدرێت
  • وەزیرانی سعودیە ئیدانەی دووبارە سوتاندنی قورئان لە سوید و دانیمارک تازە دەکەنەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button