یادى سەدساڵەى رێککەوتننامەى لۆزان: خۆشحاڵى تورک و تووڕەیی کورد

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 25ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • بەمنزیکانە دەروازەیەکى تازە لەنێوان ئێران و هەرێمى کوردستان لە قەزاى سۆران دەکرێتەوە
  • چارەکى کۆتایی 2024 سەرژمێرى گشتى دانیشتووان لە عێراق بەڕێوەدەچێت
  • سودانى: عێراق پابەندە بە پاراستنى نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان

شەرقولئەوسەت

  • عێراق چاوەڕێیە سوید داواى لێبوردن بکات بۆ دەستپێکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوانیان
  • یادى سەدساڵەى رێککەوتننامەى لۆزان: خۆشحاڵى تورک و تووڕەیی کورد
  • گۆڕانکارییەکانى ناتەنیاهۆ ئیسرائیل نغرۆى پشێویی دەکات

قودسى عەرەبى

  • دوێنێ جارێکى دیکە لە بەردەم باڵیۆزخانەى عێراق لە کۆپنهاگنى پایتەختى دانیمارک کۆپییەکى دیکەى قورئان سوتێنرا
  • ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانى کەنارى دەریاى ناوەڕاست گرتووەتەوە: لە جەزائیر و یۆنان 34 کەس گیانیان لەدەستداوە
  • ئیسرائیل لە “جەنگى ناوخۆییدا”: ناڕەزایەتییەکان دژى ناتەنیاهۆ فراوان دەبن

عەرەب

  • چالاکانى مەدەنى لە عێراق هۆشداریی دەدەن کە پرۆژەیاساى “بە تاوانناساندنى سوکایەتییکردن بە رەمز و مەرجەعە ئاینییەکان” لێدانێکى تازەیە لە ئازادى بیروڕا و بۆ بێدەنگکردنە
  • ئوردن فڕۆکەیەکى بێفڕوانى خستەخوارەوە کە لە سووریاوە هاتووە و مادەى هۆشبەرى پێبووە
  • تورکیا دەیەوێت چەک و دراما بکاتە گەورترین هەناردەکانى بۆ وڵاتانى جیهان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • زاناکان دەڵێن ناتوانرێت نکوڵی لەوە بکرێت بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە پلەکانی گەرمای سەرگۆی زەوی بەرزبوونەتەوە
  • بەهۆی تێپەڕینی یاسای چاکسازی و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەریی لە ئیسرائیل پزیشکانى وڵاتەکە مانگرتنی سەرتاسەریی رادەگەیەنن
  • دوای ئەوەی ئیلۆن مەسکی خاوەنی تویتەر لۆگۆی پلاتفۆرمەکەی گۆڕیی، تیک تۆکی چینی کە پلاتفۆرمێکی ڤیدیۆییە، پۆستی ‘تەنها نوسین’ی راگەیاند

چاینە دەیلی

  • چین هەوڵدەدات لەڕێگەی پرۆژەی گەورەوە ئابوری وڵاتەکەی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا ببوژێنێتەوە
  • بەهۆی داڕمانی سەقفی باڵەخانەی فێرگەیەکی وەرزشیی، 11 کەس لە چین گیانیان لەدەستدا و گەڕان بەدوای قوربانییان بەردەوامە
  • زۆربوونی کەسانی بێ ماڵ و شوێنی نیشەجێبوون خەڵکی لە شاری نیویۆرک و لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکای هێناوەتە سەرشەقامەکان و بەرپرسان نازانن چۆن چارەسەریی بکەن

واشنتن پۆست

  • سەرەڕای پەسەندکردنی یاسای سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی کەرتی دادوەری ئیسرائیل، بەهۆی زۆربوونی خۆپیشاندانەوە داهاتووی ئەو وڵاتە روون نییە
  • بەگوێرەى لیکۆڵینەوەیەک لە ئەمریکا، بەشێک لەو کەسانەی کە بەدوای کاردا دەگەڕێن زیرەکی دەستکرد بەکاردە‌هێنن بۆ دروستکردنی سیڤی و گزییەک دەکەن بۆ شاردنەوەی ئەو کارە
  • لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ لەبری کۆندۆم بۆ رێگریی لە نەخۆشییە گوازراوەکان لەرێگەی سێکسەوە، دەدۆزرێتەوە

عەرەب نیوز

  • ئیسرائیل روبەڕوی قەیرانێکی سیاسیی نێوخۆیی بووەتەوە و سەندیکاکانی ئەو وڵاتە هەڕەشەی مانگرتن دەکەن
  • دوای ئەوەی ئۆکراین دوو هێرشیی درۆنی لە مۆسکۆ ئەنجامدا، روسیا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات
  • دوای ئەوەی بۆ دووەمجار قورئان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک سوتێندرا، عێراق ئیدانەی دەکات و بە ڤایرۆسی توندڕەویی و رق و کینە ناوی دەبات

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button